هاسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری لە ئەستەنبوڵ لە کۆبوونەوەی ئەنتەرناسیۆنالیست سۆسیالیستدا قسەیکرد.
تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆبوونەوەکەدا سەرنجی خستەسەر 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کردووە ' تاکە ڕێگەی چارەسەری دیموکراتیزەکردنی تورکیایە.'
تولای لە بەردەوامییدا دەستنیشانی کرد کە ڕێبەر ئاپۆ گوتوویەتی "پێویستە هەموو ئەو گەل باوەڕدارییانەی لە تورکیادا دەژین، بە تایبەت کورد لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان مافەکانیان بەدەست بهێنن.' لە بەردەوامییدا گوتیشی ڕێبەر ئاپۆ لە دیدارەکانی ئیمراڵییدا ئەمەی گوتووە: " ئەم بانگەوازییە بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانە کە بە ڕوانگەی سۆیسالیستی و ئەنتەرناسیۆنالیستییەوە لە تورکیا و جیهاندا بەڕێوەدەبرێت. هاوکات بانگەوازی گۆڕینی کۆمەڵگەیی و پێکهاتەییە."
بڕیاری کۆنگرەی پەکەکە
لە بەردەوامیدا تولای حاتەم ئۆغوللاری سەرنجی خستەسەر بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە و جەختی لەوەکردەوە قۆناغەکە بۆ تورکیا و تەواوی هەرێمەکە قۆناغێكی گرنگە. تولای حاتەم ئۆغوللاری جەختی لەوەکرەوە تەنها بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا، دەرفەتی ڕزگاربوونی تورکیا لە قەیرانەکانی دەڕەخسێ و چارەسەری کاریگەر پێشدەخات و کاریگەرییەکی ئەرێنی لە سیاسەتی نێونەتەوییدا دەکات.