دەم پارتی و مەهەپە جەژنی یەکترییان پیرۆز کرد

مەهەپە بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە سەردانی دەم پارتی کرد و لە سەردانەکەدا هەردوولا جەختییان لە پرۆسەی چارەسەری کردەوە و دەستنیشان کرا جێگەی چارەسەری پرسەکان تەنها پەرلەمانە.

ئەمرۆ پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) لە چوارچێوەی سەردانیەکانی جەژنی قوربانیدا لە بالگات سەردانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کرد. شاندی دەم پارتی کە پێکهاتبوون لە جێگری هاوسەرۆکی گشتی موحەمەد ڕوشدوو تریاک، ئەندامی ئەنجومەنی دەم پارتی زینۆ بایرامۆگلو و ئیحسان سەیلان بەخێرهاتنی شاندەکەی مەهەپەیان کرد کە پێکهاتبوون لە جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە سادر دورماز، ڕاوێشکاری سەرۆکی گشتی مەهەپە ئەسما ئۆزداش و ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی شاهین کارتال.

سەرەتا سیدار دورموز جەژنی لە شاندی دەم پارتی پیرۆز کرد و گوتی: "وەک وەک دەزانن ڕۆژانی مانادار لە ئاشتەوایی، هاوکاری و برایەتی بەهێزتر دەبن، ئێمە بە تەندروستییەکی باشەوە پێشوازی لە جەژن دەکەین. خوای گەورە یەکڕیزی و ئارامی نەتەوەکەمان لەناو نەبات. دەرفەت نەدات بەو کەسانەی دەیانەوێت تێکی ​​بدەن. بەم بۆنەیەوە هاتین بۆ سەردانی دەم پارتی، کە دووەم سەردانی بەرنامەکەمانە. بەم بۆنەیەوە لە کەسایەتی ئێوەدا جەژن لە هاوڕێیان پیرۆز دەکەین."

دواتر تیریاکی جەژنی لە شاندی مەهەپە پیرۆز کرد و وتی: "وەک دەم پارتی هەمیشە پەیامەکانی جەژنمان بە ئاشتی و ئارامییەوە دەست پێدەکات. ئەو پرۆسەیەی کە بەڕێز دەوڵەت باخچەلی لە ١ـی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکرد، هاوکات لەگەڵ پەیامەکەی بەڕێز پەیامەکەی ٢٧ـی شوباتی  و دواتریش بڕیارەکانی پەکەکە ڕێگەی بەڕووی ژینگەیەکی ئاشتیانە لە تورکیادا کردەوە. پرۆسەکە بووە جیگەی هیوایی هەموومان.”

دورماز ئاماژەی بەوەدا کە شوێنی چارەسەرەکان پەرلەمانە و بە پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک دەتوانن پرسەکان چارەسەر بکەن، سوپاسی میواندارییەکی دەم پارتی کرد.

سەردانییەکانی جەژنی دەم پارتی

دەم پارتی لە جەژندا سەرەتا سەردانی مەهەپەی کرد. شاندی دەم پارتی کە لە  ئەندامی ئەنجوومەنی پارتەکە زولکاف ئۆچار، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی (مەیەکە) جەمیلە تورهالی بالساک و ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی (PM) فاتمە کۆچیگیت ئۆنەر پێکهاتە، لە لایەن جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە زوهاڵ تۆپچو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی (مەیەکە) ئاڵپ گیرای ئۆزمان و تورهان شاهینەوە پێشوازییان لێکرا.

ئۆچار ئاماژەی بەوەدا لە دوای بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی و ڕێبەر ئاپۆ هیواییان بۆ ئاشتی زیادی کردوە و گوتی: "وەک دەم پارتی هەوڵدەدەین هیواکان بۆ ئاشتی فراوان بکەین. دەبێت بۆ ئاشتی، بۆ دیموکراسی و بۆ ئەم پڕۆسەیە لەسەرپێ بین. ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێز باخچەلی دەربارەی کۆمیسیۆن زۆر گونجا بوو. هەم لە لایەنی کۆمەڵگەییکردنی پڕۆسەکە هەم بۆ هێزکردنی زەمینەی یاسایی پڕۆسەکە باشبوو."

جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە زوهاڵ تۆپچوو ئاماژەی بەوەدا دەبێت پارتەکانی دیکەش بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و گوتی: "

کاتێک باس لە ئاییندەی وڵات دەکرێت، دەبێت بە ئیرادە و یەکڕیزییەوە بکرێت. ئەمە کارێک نییە تەنها بە مەهەپە بکرێت. ئێوەش پاڵپشتییەکی گرنگتان کرد. لێرە سیاسەت دەکەین، هەوڵدەدەین شتێک بۆ ئەم گەلە بکەین. شوێنی چارەسەرە لە کوێیە؟ ئەوە پەرلەمانە. دەبێت لەوێ ڕێککەوتن هەبێت."

شاندی دەم پارتی پاشان سەردانی پارتی ئاییندەی کرد، شاندەکە لە لایەن جێگری سەرۆکی گشتی پارتی ئاییندە فەرهاد ئەسەنەر و سکرتێری گشتی گوڵ نازڵیهان و ڤەلی کان ئوناڵەوە پێشوازییان لێکرا.

OSZAR »