دەم پارتی: دەربارەی هەنگاوەکانی چارەسەر گفتوگۆمان کرد
دەم پارتی ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ جەهەپە و پارتی ڕەفا دەربارەی هەنگاوەکانی ئاشتی و چارەسەر گفتوگۆیان کردووە.
دەم پارتی ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ جەهەپە و پارتی ڕەفا دەربارەی هەنگاوەکانی ئاشتی و چارەسەر گفتوگۆیان کردووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پاش کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لەگەڵ جەهەپە و پارتی سەرلەنوێ رەفا (YRP) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت گفتوگۆکان دەربارەی دانوستانەکان زۆر بەرهەمدار بوون، دەڵێت: "لە هەردوو سەردانەکەدا ئایندەی دیموکراتیکی تورکیا، دوایین دیداری نێوان بەڕێز ئۆجالان و شاندی پارتەکەمان، بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە لە ١٢ ی ئایار، هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا. هەروەها پتەوکردنی دیالۆگی نێوان پارتە سیاسییەکان و هەنگاوەکان بۆ ئاشتی و چارەسەر لە پەرلەمانی تورکیادا، تاوتوێ کران. لەم چوارچێوەیەدا، دانوستان کرا لەسەر گرنگی پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک بە دەسەڵاتی تەواوەتییەوە لە پەرلەمانی تورکیا بە جۆرێک هەموو پارتە سیاسییەکان بەشداری ئەم پرۆسەیە بکەن".
چاوەڕێ دەکرێت ڕۆژی هەینی ٢٣ ی ئایار، شاندەکە سەردانی پارتی گەلەجەک بکات.