لە ئەڵمانیا فێستیڤاڵی ناساندنی چاندی کوردی دەستپێدەکات

لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا بە فێستیڤاڵێکی چوار ڕۆژە بەرنامەکانی ناساندی چاندی کوردی، وێژە و سینەمای کوردیی ساڵی ٢٠٢٥ دەستێپێدەکات.

ڕۆژانی چاند و هونەری کوردیی ٢٠٢٥ لە ڕۆژانی ٢٨-٣١ـی ئایار ئەنجام دەدرێت. ئامانجی چالاکییەکان ناساندنی میراتی چاندی کوردی و پێرۆزکردنێتی. چالاکییەکە لە لایەن مەدیا ڤۆڵکس‌هاوس. ڤی. (Medya Volkshaus e.V.) تییەوە ڕێکدەخرێت.

ڤیستیڤاڵەکە لە ٢٨ـی ئایار ڕۆژی چوارشەممە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ بە چەند چالاکییەکی فۆلکلۆری دەستپێدەکات. دواتر لە  Villa Leon, Philipp-Koerber-Weg 1, 90439 Nurnberg بە ئەنجامدانی دوو کۆنسێرت بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژانی دواتریش بە ئەنجامدانی چالاکی هونەری و فیلم و کاری سینەمای و کۆنسێرت بەردەوام دەبێت.

 

OSZAR »