دەم پارتی: مستەفا تەکیک هاورێیەکی زۆر هێژا بوو

دەم پارتی بە بۆنەی گیان لەدەستدانی مستەفا مەسعود تەکیک هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح رایگەیاند: "بە کەسایەتی تێکۆشەری خۆی، هەڵوێستی ڕێکخستنی و دڵسۆزی بۆ گەلەکەی، لە لایەن 'پارتیمانەوە هاوڕێێەکی زۆر ‌هێژا بوو."

پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان سەبارەت بە کۆچی دوایی مستەفا مەسعود تەکیک هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی دەم پارتیدا هاتووە، "مستەفا مەسعود تەکیک هاوسەرۆکی شاری ئێلحی پارتیمان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ژیانی لەدەستدا، ئەمەش زۆر خەمگینی کردین. مستەفا مەسعود تەکیک بە درێژایی تەمەنی لە پێناو دادپەروەری، ئازادی و یەکسانی گەلاندا تێکۆشانی کرد. بە کەسایەتیی تێکۆشەری خۆی، هەڵوێستی ڕێکخستنی و دڵسۆزی بۆ گەلەکەی، هاوڕیەکی زۆر هێژا بوو، ڕۆحی شادبێت، و سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و هاوڕیانمان و گەلەکەمان دەکەین، بەڵێن دەدەین لە تێکۆشانی خۆماندا یادی بەرز ڕادەگرین.

OSZAR »