هه‌واڵی به‌په‌له‌: ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە: کۆتایی بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران
بە دیمەن

گەڕانێکی بەردەوام بە دوای حەقیقەتدا: عەلی حەیدەر قەیتان

عەلی حەیدەر قەیتان لە ڕیزی پێشەوەی ئەم ڕێپێوانەدا بوو، هەموو تەمەنی خۆی بۆ مانادارکردنی ساتەکانی ژیانی تەرخان کرد، پێشەنگێکی دڵسۆز بوو.

ئەو سیاسەتمەدارێک بوو، گەریلا، ڕۆشنبیر و شاعیرێک بوو، بەڵام بەردەوام شەرڤانێكی حەقێقەت بوو.

ژیان بە شوێن و بەدواداچوونەکان لێوانلێوە

هەندێک جار کاتەکان بە بێدەنگی دەژین

بە تەواوی حەقێقەتدا بەتێر و تەسەلی دەژین

ئەوانەی کاتەکانیان بە حەقێقەتەوە پڕ دەکەنەوە

بۆ شوێنکەوتووانی خۆیان چیرۆکەکان بەجێدێڵن

ئەوانەی تەمەنێک بە دوای حەقیقەتدا دەگەڕێن

ئەوان دەروێشن و بانگەوازی لە کاتەکان دەکەن

ئەوەی لەوانەوە دەمێنێتەوە

هەر وەک ناوەکانیان لە کاتدا دەنەخشێن

مێژووی نیو سەدەی ڕابردووی کوردان، مێژووێکە لە هەر ساتێکدا لە سەرانسەر پڕ لە چیرۆکی کات، خاک، ویژدان و هۆشمەندییە

بە پیرۆزی و قارەمانێتی بە فیداکاری پڕاو پڕە

چیرۆکی بە هەزارانی لەوانە لەم خاکەدا شاراوەتەوە

عەلی حەیدەر قەیتان سەرەکی ترینی ئەم چیرۆکانە بوو، کە حەقێقەتی کردە ژیان.

دامەزرێنەر، پێشەنگ و ڕەنجدەرێک بوو بە تەمەنێک فیداکارییەوە

ئەو دەروێشێکی هەزار ساڵە بوو کە بەدوای حەقیقەتدا بوو

تێکۆشەرێکی سەردەمی کۆن بوو کە چەکی بۆ پیرۆزی چەکی هەڵگرتبوو

گەریلایەک بوو کە بۆ ژیانێکی ئازاد ڕووی لە چیاکان کردبوو

هەروەها شۆڕشگێڕێکی بە ئیرادە بوو کە کلیلی ونبووی لە شاخەکاندا دۆزیەوە و پێشکەشی گەلەکەی کرد...

کۆمەڵکوژی، نیشتەجێکردنی زۆرەملێ و هەژاری

عەلی حەیدەر قەیتان لە شەوی سەری ساڵی ١٩٥١ لە گوندی خوزوی دێرسیم لەدایک بووە. بنەماڵەکەی خەڵکی گوندی هەنگرڤانێ بوون. دوای کۆمەڵکوژی دێرسیم ناچاربوون کۆچ بکەن، دواتر گەڕانەوە بۆ گوندی هەنگرڤان.

لە هۆزی حەیدەرانە. هۆزەکەیان لە کاتی کۆمەڵکوژی دێرسیمدا تەسلیم نەبوون و چەکیان هەڵگرت و بەرەنگاری دوژمن بوونەوە و دەربەدەر بوون.

سەردەمی منداڵی پڕ لە سەختی و هەژاری بوو.

پاشان لە ساڵی ١٩٧١ لە فاکەڵتی زانستە سیاسییەکانی ئەنقەرە لە گەڵ شۆڕشگێڕەکان دەکەوێتە پەیوەندییەوە.

خۆی ئەم قۆناغە بە قۆناغی پێش شۆڕش ناو دەبات:

دەڵێت: "لەساڵانی ٧٠دا  بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە تورکیە چالاک بوو، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئێمە بوو، بەتایبەتی ناوەکانی دەنیز گەزمیش و ماهێر چایان وەکوو ڕەمزێک بوون. لەو ساڵانەدا هێشتا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندیم نەبوو، بەڵام گوێم لە خەڵک بوو باسی لێدەکرد، یەکێک بوو لە خوێندکارە سەرکەوتووەکانی قوتابخانەکە، دوای خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی دەستگیرکرا و ٧ مانگ لە زیندانی سەربازی مامەک مایەوە، لە ڕۆژانی دوای ئازادبوونی لە زیندان چاوم پێی کەوت ڕێبەرایەتی وتی: دەیەوێت قسەم لەگەڵ بکات. ئیتر گفتوگۆیەکی٢-٣ کاتژمێریمان کرد ئەو کاتە من لە ڕاستی گەلی کورد و کوردستان تێگەیشتم."

کۆبوونەوەی بەنداوی چوبۆک

ئەم ڕووداوە یەکەم هەنگاوی گەشتی حەقیقەتی عەلی حەیدەر قەیتان بوو. پاشان چاوی بە کەماڵ پیر و حەقی کارەر دەکەوێت.

دەڵێت: "پێموایە کۆتایی مانگی ئادار یان سەرەتای نیسانی ساڵی ١٩٧٣بوو. ژمارەیەکی کەم لە هەڤاڵان لە نزیک بەنداوی چوبۆک کۆبووینەوە. ڕێبەر ئاپۆ بۆچوونی خۆی لەگەڵ ئێمەدا باس کرد. هەموومان لەگەڵ بیرکردنەوەکانیدا هاوڕا بووین. ئەو بە ڕوونی پێی ڕاگەیاندین کە ئێمە وەک گروپێکی ئایدیۆلۆژی مامەڵە دەکەین و بەرپرسیارێتیمان پێ سپێردرا. بە پشتبەستن بەو بابەتە، هەریەکەمان بەرپرسیار بووین لە بەشدار بوونی کەسانی نوێ بۆ ناو گروپەکەمان."

دوای ئەم کۆبونەوەیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی ئەندامانی گروپی ئاپۆیا زیادی کرد. لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٧٧چالاکییەکان گواسترانەوە بۆ کوردستان. عەلی حەیدەر کایتان لە دێرسیم، چەولیک، کارکۆچان و ئەلعەزیز کاری کردووە. هەندێک جاریش رۆیشتووە بۆ دیلۆک و بەشداری لە چالاکییەکانی حەقی کارەردا دەکرد. تیرۆرکردنی حەقی کارەر لە ١٨ی ئایاری  ١٩٧٧، گروپی ئاپۆیی ڕووبەڕووی دوو دڵی کردەوە.

دەڵێت: "شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی هەموومانی بە قووڵی هەژاند. ڕێبەر ئاپۆ یاداشتێکی بۆ ناردبووم. داوای لێکردم شتێک لە یادەوەری خۆیدا بنووسم. ئەو بابەتەی ئامادەم کردبوو لە سەرانسەری کوردستان بڵاوکرایەوە. ڕێبەر ئاپۆ دڵنیا بووەوە کە تۆڵەی حەقی دەکرێتەوە. بەڵام ئەو لەگەڵ ئێمەدا سەبارەت بە شێوازەکە ناکۆک بوو. ئەو زیاتر لە هەموومان بەدوای وەڵامی ئەو شەهید بوونەدا بوو. بڕیاری دامەزراندنی پارتی لە ئەنجامی ئەم گەڕان و تۆڵە کردنەوەدا ڕوویدا."

بەشداری لە کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە

هەروەها عەلی حەیدەر قەیتان لە ئامادەکارییەکانی جێبەجێکردنی بڕیاری دامەزراندنی پەکەکەدا ئامادەبوو.

گروپێک کە پێکهاتوون لە کەماڵ پیر، مەزلوم دۆغان، محەمەد خەیری دورموش، عەلی حەیدەر قەیتان، بە ڕێبەرایەتی سەرۆک ئاپۆ، بەرنامەی حزبەکە دادەڕێژن. هەروەها یەکەمین کۆبوونەوەی ئامادەکاری لە ئەلعەزیز بەڕێوەدەچێت. لەم کۆبوونەوەیەدا عەلی حەیدەر کایتان وەک ئەندامی کۆمیتەی سەربازی هەڵدەبژێردرێت.

لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەڕێوەدەچێت. بەمجۆرە عەلی حەیدەر کایتان لە گرووپی دامەزرێنەری پەکەکەدا کە نیو سەدە تێکۆشانی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەوەی تا ئێستا و دوای ئەوە ڕوویدا، لە ڕاستیدا گەشتێک بوو بۆ ئازادی کۆمەڵگایەک کە بۆ ماوەی ٤٥ ساڵ بە ڕەنج و تێکۆشان بەردەوام بوو.

عەلی حەیدەر قەیتان، لە پێشەنگانی ئەم تێکۆشاندا بوو.

هەمیشە بە سۆز و جۆشەوە بە دڵسۆزی بێکۆتاییەوە لە تێکۆشاندا بوو.

هەموو ژیانی لە هەموو کاتەکاندا بە گەڕان بەدوای حەقێقەتدا بەسەر برد

پێشەنگێک کە بە جێبەجێکردنی قسەکانی ئەوی لای هەمووان هێژا کردبوو

سیاسەتمەدارێک، گەریلایەک، ڕۆشنبیرێک، شاعیرێک بوو

بەڵام لە هەمان کاتدا شەڕڤانی ڕاستی بوو...

OSZAR »