لە ڕۆژانی جەژندا ٥٨ هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە و هەورامانیان کردووە
لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا زیاد لە ٥٨ هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵبجە و هەورامان کردووە.
لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا زیاد لە ٥٨ هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵبجە و هەورامان کردووە.
له ماوه‌ى ڕۆژانى جه‌ژنى قورباندا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو گه‌شتیار له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارى و عێراقه‌وه سه‌ردانى ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانیان كردووه، خاوەن دووکان و فرۆشگاکانى ئەو ناوچانەش باس له‌وه ده‌كه‌ن، گه‌شتیارى ناوخۆیى به ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌می كردووه و ئه‌وانه‌شى سه‌ردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ئەو سنوورە ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ ماوەیەکی کورت دەمێننەوە و دەگەڕێنەوە.
به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه، له ماوه‌ی ڕۆژانى جه‌ژندا زیاتر له ٨٥ هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانیان كردووە، هاتنى ئه‌و گه‌شتیار بۆ ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و ئاماره‌كان ڕوو له زیاد بوون ده‌كه‌ن.