لە لۆزەرن گەمارۆدانەکانی سەر مەخموور شەرمەزار کرا
کوردستانیان لە لۆزەرنی سویسرا بە چالاکییەک گەمارۆدانەکانی سەر مەخمووریان لە لایەن حکومەتی عێراقییەوە شەرمەزار کرد و بانگەوازییان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد بێدەنگ نەبێت.
کوردستانیان لە لۆزەرنی سویسرا بە چالاکییەک گەمارۆدانەکانی سەر مەخمووریان لە لایەن حکومەتی عێراقییەوە شەرمەزار کرد و بانگەوازییان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد بێدەنگ نەبێت.
بە چالاکی و گردبوونەوەیەک لە شاری لۆزەرنی سویسرا، کوردستانیان گەمارۆکانی سەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور)یان شەرمەزارکرد. چالاکییە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر هاوسەرۆکانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیمورکراتیک لە لۆزەرن؛ لەیلا ئەکینجی و ئەرجان گونەش قسەیان کرد.
لە قسەکانییدا لەیالا ئەکنجی سەرنجی خستەسەر ئامانجی چالاکییە و ئەوەی راگەیاند بە هەموو شێوەیەک لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن و دەستنیشانی کرد فشار و گەمارۆدانەکانی سەر مەخموور کارێکی نایاسایی و دژە مرۆڤایەتییە.
دواتر ئەرجان گونەش ئاماژەی بە سەختی گەمارۆکان لەسەر گەلی مەخموور کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل لە دژی گەمارۆکان کرد و گوتی: "کامپەکە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە، کەچی حکومەتی ناوەندی عێراقی و ئیدارەی باشووری کوردستان لەبەرانبەر فشارەکانی تورکیا لە بێدەنگییدان."
گونەش بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد و کۆتایی بە بێدەنگییەکانی بهێنێت و لە کۆتایید گوتی: "بە ڕوحێتی بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆوە بەرەنگاری هەموو فشارەکان دەبنەوە و بە هەموو شێوەیەک خاوەنداری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین."
چالاکییەک بە دووپاتکردنەوەی پشتیوانی بۆ گەلی مەخموور و گوتنەوەی درووشمەوە کۆتای هات.