لە ئیسرائیل ١٣ کەس کوژران، لە ئێرانیش هۆشداریی چۆڵکردن دەدرێتە هاووڵاتییان

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە بەیانیی یەکشەممە بڵاوکرایەوە، لە ڕۆژی هەینییەوە تا ئێستا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆ سەر ئەو وڵاتە ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە لێدوانێکدا ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی ئێراندا کە وەک وەڵامێک لە بەرامبەر هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجامدران، تاوەکو ئێستا سێ منداڵ و ١٣ کەسی تر گیانیان لەدەستداوە، ٩ کەس برینەکانیان قورسیە، ٣٠ کەس برینەکانیان مامناوەندا و ٣٤١ کەسیش بە سووکی بریندارن. 

هۆشداریی بۆ هاوڵاتییانی ئێران کە لە نزیک شوێنە سەربازییەکان دوور بکەونەوە

لەلایەکی ترەوە، سوپای ئیسرائیل هۆشداریی گواستنەوەی دا بەو هاووڵاتییە ئێرانییانەی کە لە نزیک 'کارگەکانی چەک' دەژین. لە ڕاگەیاندراوێکی هەژماری فارسی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە،"هۆشداریی بەپەلە بۆ هەموو هاووڵاتییانی ئێران: هەموو ئەوانەی کە لە نزیک کارگەکانی چەک یاخود دامەزراوەکانی سەربەوانن، ئەوانەی بەنیازن بەمزووانە بچنە ئەو شوێنانە، پێویستە دەستبەجێ ناوچەکان چۆڵ بکەن و بگەڕێنەوە." 

OSZAR »