دۆناڵد ترەمپ: ئیتر کاتی ڕێککەوتنە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند: "هیوادارم ڕێککەوتن بێتەئاراوە، لەو باوەڕەدام ئیتر کاتی ڕێککەوتنە، هەندێک جار دەبێت بە ڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکرێن."

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جی٧ لە کەنەدا، کۆشکی سپی بەجێهێشت و لەو کاتەدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

 دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل گوت: "هیوادارم ڕێککەوتن بکرێت، لە ڕوانگەی منەوە ئیتر کاتی ڕێککەوتنە، هەندێکجار دەبێت لە ڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکرێن."

ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا کە پرسیاری، "ئایا ئێوە و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر پرسی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هاوڕانی کرد، وتی: "زۆر باش پێکەوە ڕێکدەکەوین و دڵنیام ڕێزێکی زۆرمان بەرامبەر یەکتر هەیە."

OSZAR »