لە شاری ڕەقە بۆ شەهید بروسک کۆبانێ پرسە دانرا

لە شاری ڕەقە بۆ شەڕڤانی قەسەدە بروسک کۆبانێ پرسە دانرا و دانیشتووانی شارەکەش سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید کرد.

لە شاری ڕەقە بۆ شەڕڤانی قەسەدە بروسک کۆبانێ (عەمار محەمەد موسلم) کە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥ لە ئەنجامی نەخۆشییدا شەهید بوو، پرسە دانرا.

بە سەدان دانیشتووی کانتۆنی ڕەقە، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ‌هێزە سەربازییەکان و پارتە سیاسییەکان سەردانی خێمەی پرسەکەیان کرد کە لە پێش ماڵی شەهید بروسک لە بەردەم مزگەوتی نوییە لە شاری ڕەقە دانراوە.

لە خێمەی پرسەکەدا مەڕاسیمێک ئەنجام درا. لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی ڕەقە ئەحمەد ئەل شێخ قسەی کرد، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید بروسک کرد و گوتی: "شوێنکەوتەی ئەم هێڵە دەبین، ئاستەنگی و سەختی چی دەبێت با ببێت ئێمە وەفاداری ڕەنجی شەهیدان دەبین."

بە ناوی ژنانی ڕەقەوە فۆزا ئەل حەمود سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "بەڵێن بە شەهیدان دەدەین کە درێژە بە ڕێگەکەیان دەدەین."

لە بەردەوامی مەڕاسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی شاری ڕەقە لوەی ئەل عیسا ئاماژەی بە ڕەنجی شەهیدان لە پاراستنی ئەمنیەتی هەرێمەکەدا کرد و گوتی: "لە سایەیی ڕەنجی شەهیدانەوە ئەمڕۆ بە ئارامی دەژین."

مەڕاسیمەکە بەرزکردنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" و "بە گیان و بە خوێن لەگەڵ تۆین شەهید" کۆتایی هات.

OSZAR »