دوازدەهەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ٥ تا ٧ی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، بڕیارەکانی کۆنگرە لە ١٢ی ئایار بۆ ڕای گشتی بڵاو کرایەوە، جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لە قسەکانیدا لە کۆنگرە وتی: " "ڕێبەر ئاپۆ ئێستا دەیەوێت بە پارادایم و مانیفێستی نوێ پرسی دێموکراسی و ئازادی مرۆڤایەتی چارەسەر بکات."
هەڵسەنگاندنەکانی جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:
"سەرەتا گرێدراوبوون و ڕێزی خۆم بۆ ڕێبەر ئاپۆ پێشکەش دەکەم و هەروەها لە کەسایەتی هەڤاڵ فوئاد و ڕەزا دا یادی هەموو شەهیدانی پەکەکە و شەهیدانی ئازادی و دێموکراسی بەڕز ڕادەگرم و ڕێز و حورمەتی خۆمیان پێشکەش دەکەم.
ئەگەر ئەمڕۆ سیاسەتەکانی رێبەر ئاپۆ لە جیهاندا شوێنی خۆی گرتووتەوە هەموو ئەنجامی مانیفێستی یەکەمە
کێشەی بنەڕەتی ئێمە لە ئێستادا بێ گومان تێگەیشتنە. رێبەر ئاپۆ بە دەست پێکردنی کۆنگرەوە مانیفێستێکی پێشکەش کردین. سەرەڕای هەموو کەموکورتی و هەڵەکان، ئەو مانیفێستەمان بەرەو پێشەوە برد و ئەنجامێکی زۆمان بەدەستهێنا. ئەمە ڕاستییەکە کە کەس ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات. هەموو کەسێکی هۆشیار دەزانێت کە تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ نەک هەر بۆ گەلی کورد و ژنانی کورد بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی و ژنانی جیهان ئەنجامێکی وەهای بەدەست هێناوە و زۆر گرنگن. لەو هەلومەرجەدا و بەو مانیفێستەوە پەکەکە دامەزرا و تێکۆشان دەستیپێکرد و ئەوەش ڕاست بوو. ئەم ڕووداوە مێژووییە هەم بۆ گەلی کورد و ژنانی کورد بوو بە شوناسێک. ئەگەر ئەمڕۆ گەلی کورد، ژنانی کورد و ڕێبەر ئاپۆ و سیاسەتەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە جیهاندا بڵاو بووەتەوە و هەموو لایەک ئیلهامی لێ وەردەگرن و بە هیواوە سەیری دەکەن، ئەوا ئەنجامی ئەو مانیفێستەیە و له ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەدا هاتووە.
ئەم بزووتنەوەیە لە کات و سەردەمێکدا کە دامەزرا بە دروستی دامەزرا و تێکۆشانی دەستپێکرد. لەم بارەیەوە خۆشحاڵم و دەتوانم ئەمە بڵێم. بێگومان کەموکوڕی و هەڵەکان ناشارمەوە ئەمە بابەتێکی جیاوازە. بەڵام ئێمە مێژوویەکی پر لە سەربەرزیمان هەیە. ئەم مێژووە بە هەموو کەموکورتی و هەڵەکانییەوە بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی موعجیزە و بەهایەکی گەورەی خوڵقاند ئەمە ڕاستییەکە دەبێت هەموو کەس ئەمە بزانێت.
ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی بنەڕەتی لە نێو پەکەکەدا بەڕێوەبرد
ئێستا هەموو تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چی بوو؟ بۆ ئەوە بوو گەڵیک لە هەموو هەلومەرجێکدا خاوەندارێتی لە ئازادی خۆی بکات، تێکۆشان بکات. ڕێبەر ئاپۆ بە قوربانیدانی مەزن، بە ئازاری مەزن، بە تێگەشتنە مەزنەکانی پەکەکە ئەمە بە دی هات. بۆ ئەوەی پرسی کورد و ڕاستی گەلی کورد لە هەموو لایەکەوە بخاتە پێش هەمووکەسێک، ویستی لەسەر ئەم بنەمایە پرسی کورد لە ڕێگەی سیاسەت و دیموکراتیکەوە چارەسەر بکات. بۆ ئەمەش پەرەی بە چەندین هەنگاودا، بەڵام هەم لە ناوخۆی پەکەکە و دەرەوەی پەکەکەدا بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوانەی نراون پێشنەکەون زۆر دەستوەردان کرا. ئێستا دەتوانم ئەمە بڵێم، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هەڵە، کەم و کورتی و تاوان وەستا، هەندێک زیاتر لە ناو پەکەکەدا وەستا. تێکۆشانی بنەڕەتی لە ناو پەکەکەدا پەرەپێدا. لەبەر ئەوەی کۆمەڵگەی کورد، مرۆڤی کورد، داگیرکەرانی پشت ئەم سیتەمی سەرمایەدارییە، ناتۆ کۆمەڵگەیەکی چۆن، مرۆڤێکی چۆنیان دروست کرد باش تێگەشتن. بەمجۆرە کۆمەڵگە، بەم شێوەیە، بەم مرۆڤانە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان پەرەپێنادرێت، مەحاڵە. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی دیاریکرد لەسەر ئەو بنەمایە، تیۆر، فەلسەفە، ئایدولۆژی، ڕێکخستن، جەنگاوەری ئەم کۆمەڵگەی پەرەپێدا تاوەکو بتوانێت لە شوێنێکی وەک کوردستان تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی پەرەپێبدات. بۆ ئەمەش پێویست بوو لە کۆمەڵگەی کورد و مرۆڤی کورددا گۆڕانکاری دروست ببێت. ئەگەر لە زیهنیەت و کەسایەتی کۆمەڵگەدا گۆڕانکاری دروست نەبوایە، مەحاڵە دەبوو تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسییەکی وەها پەرەی پێبدرێت و ئەم تەڤگەرە هەم بۆ گەلی کورد و هەم بۆ مرۆڤایەتی بوو بە هیوا. بۆ ئەمەش هەر لە سەرەتاوە فیدایی و ئیرادەی بە بنەما گرت. لەسەر ئەم بنەمایە ئەم تێکۆشانە پەرەی سەند. لە ئەنقەرەوە تاوەکو ئیمراڵی لەسەر ئەم بنەمایە ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەڕێوەدەبات. لە ئیمراڵییش چی گوت، گوتی تەنها لە هەلومەرجی مندا گۆڕانکاری بکەن، وەکتر دەرفەتی تیۆری و پراکتیکم هەیە بتوانم ئەم پرسە لەسەر زەمینەی ئاشتیی چارەسەر بکەم.
دەبێت مانیفێتسۆی دووەمین وەک ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین، بیخەینە پراکتیکەوە
ئەم تەڤگەرە تەڤگەرێکی ئیرادە و فیداییە، بە تەواوەتی خۆی خستۆتە خزمەتی ڕێبەر ئاپۆ و بەشدار بوون لەسەر ئەم بنەمایە دروست دەبێت. لەبەر ئەوەی ئێمە بەوجۆرە بەشداری ئەم تەڤگەرە بووین. بەشداربوونمان بەشداربوونە لە ڕێبەر ئاپۆ. مادام بەشداری ڕێبەر ئاپۆ بووین، پێویستە نەک لە هەندێک لایەنی ئەمەوە لە هەموو لایەنێکەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ یەکێتی بونیاتبنێین. فیداکاریمان تاوەکو کۆتاییە، بوێری، فیداکاری، خۆنەویستی هەموو ئەمانە هەیە، ڕێبەر ئاپۆش لە کاتی خۆییدا ئەمانەی دەربڕی. ئێستا ئەرک لە پێشمانە، چۆن بتوانین ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو لایەنێکەوە بگەیەنینە جیهان؟، بە تێگەشتنی ڕێبەر ئاپۆ سۆسیالیزم لە جیهان پێش دەخەین. چونکە ئەو ئاستەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە نەک تەنها لە مانیفێستۆی یەکەمدا پەرەی پێداوە، بەڵکو لەگەڵ مانیفێستۆی دووەمدا ئیدی دەبێت بە گەردونی، پێویستە ئەمە زۆر باش تێبگەین. وەک پێشتر تێنگەین وەک ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین و بەمجۆرە بەشدار ببین و بەمجۆرە لە پراکتیکدا بەڕێوەی ببەین. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە پرسەکانی نێو بزوتنەوەژکە و ناو کۆمەڵگەی وەک پرسی خۆی دەبینێت، دەیخستە ئەستۆی خۆی کە چۆن ئەم پرسانە چارەسەر بکات. ئەمەی بە بنەما وەرگرت. لە خۆییدا ئەوشتانەی چارەسەر کرد، لە ناو پارتییدا و گەلدا چارەسەرکردنی بە بنەما وەرگرت. لە نێو کادران و گەلدا خۆشەویستی، یەکێتی بۆ ڕێبەر ئاپۆ پەرەپێدانی ئەمەیە. دووژمن چەندە ویستی ڕێبەر ئاپۆ ڕەش بکات، ئەگەرچی نەیتوانی ئەوە بکات و بەڵکوو تا دێت خۆشەویستی بۆ ڕێبەر ئاپۆ زیاتر دەبێت، کە ئەمڕۆ لە جیهان بڵاوبووتەوە، ئەمە لەسەر ئەم بنەمایەیە. ئەو پڕۆسەی کە ڕێبەر ئاپۆ خستیەپێشمان، چۆن ڕاست پەرەی پێبدەین من لەسەر ئەمە دوەستم. ئەگەر تەڤگەر جارێکی دیکە هەڵە و کەم و کورتی ژیان نەکات، بە تایبەت من و هەڤاڵان کە بەشداری کۆنگرەکە بووین، تەواوی ئێمە دامەزرێنەری پڕۆسەی نوێین، پێویستە ئەرک و بەرپرسیارێتیمان نەک وەک خۆمان وەک ڕێبەر ئاپۆ پێی داوین تێبگەین و لەسەر ئەمە پراکتیزە بکەین. بۆ پراکتیکی ئەمەی لە پێشمانە بە ڕاستی زۆر گرنگە. وەک دامەزرێنەرانی کۆنگرەی یەکەمین نییە، واتە ئەرکی زیاتر لە پێشمان دایە.
دەبێت مەترسییەکان ببینین
مەترسیش هەیە، نابێت تەنها ئەرکەکان ببینین، پێویستە مەترسیەکانیش ببینین. ئەم مەترسییانە بە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتیمان دەتوانین ببینین و لە ناوی ببەین. ئەگەر ئەمە نەبێت، ئامانجی دووژمن ئەوەیە کە پەکەکە بە ناوی کورد و کوردستان چیکردوە بە تەواوی لە ناوی دەبات. ئێستا ئەم تەڤگەرەی ڕێبەر ئاپۆ قازانجی بە کورد دا. ئەگەر ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بۆ کوردان ڕێگرتن هەیە، ئەمە ئەنجامی ئەو تێکۆشانەیە کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە و دەستوەردانی تێداکردوە. ئێستا لەسەر ئەو دەستوەردانە مێژووییە، دەستوەردنێکی مێژووی مەزنتر و قوڵتر پەرەپێدەدات. بەو پارادایمەی دەستمان پێکرد، بەو مانیفێتسۆی کە دەستمان پێکرد، ویستی کە پرسی کورد نیشانبدات و هەمووکەسێک تێبگەیەنێت، لەسەر ئەم بنەمایە چارەسەری پەرەپێبدات، دەتوانم بڵێم هەموو ئەو کەم و کورتیانەی دروستبوون، ئێستا ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی نوێ و مانیفێستۆی دووەم دەیەوێت پرسی مرۆڤایەتی ئازادی و دیموکراسی چارەسەر بکات. هەربۆیە ئەرک و بەرپرسیارێتیمان زۆر مەزنبوون، پێویستە بۆ ئەوەش ببینە وەڵامگۆ. ئەو بانگەوازەی ڕێبەر ئاپۆ کردی، لەسەر ئەم بنەمایە بۆ کۆنگرە سەرکەوتن دەخوازم."