ڕاوان و لۆرین و عەباس؛ فیداییانی قەڵای بەرخۆدانی جودی

گەریلا فیداییەکانی قەڵای بەرخۆدانی گردی جودی: عەباس، لۆرین و ڕاوان. ئەم سێ شەڕڤانە بوێرە وەک ڕۆڵە بوێرەکانی گەلی کورد، بە بەرخۆدانی داستانییانەوە ناوی خۆیان لە پەڕەی ئازادی میژوودا نووسییەوە.

فیداییانی قەڵای بەرخۆدانی گردی جودی، عەباس باران، لورین گەڤەر و ڕاوان کۆچەر، لە ٦ی کانوونی ٢٠٢٥ لە کاتی هەوڵدان بۆ گۆڕینی شوێنەکەیان، لە ئەنجامی کەمینی دووژمندا بەشداری کاروانی شەهیدان بوون. ئەم سێ شەڕڤانە بوێرە وەک نەوە بوێرەکانی گەلی کورد، جێی خۆیان لە پەڕە ئازادەکانی مێژوودا نوسی.

لە هەرێمەکانی بەرخۆدانی گردی جودیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەدەچێت. گەریلاکانی ئازادی نەیانهێشت داگیرکەران تێپەڕن و بە هەڵوێستی شکۆمەندانەیان جێگەی خۆیان لەم شەڕەدا دەگرن. لەم پرۆسەی چالاکییانەدا پڕۆفیشناڵی بوونیان لە شەڕدا خستۆتە پێش چاوان. هەموو ڕۆژێک بە چالاکی ئاسمانی و زەمینی بەرپەرچی بە دوژمنیان داوەتەوە و ڕێڕەوی شەڕیان گۆڕیوە. هەرێمی بەرخۆدانی چیای جودی یەکێک بوو لە هەرێمە چالاکەکانی ئەم شەڕە. چیای جودی شوێنێکە کە شەڕڤانان بە ئیمان و پابەندبوونێکی زۆرەوە شەڕی تێدا دەکەن.

نەوەکانی گەلی کورد کە بە وڵاتێکی تەژی لە ئازار و ستەمدا تێپەڕیون، ئێستا زۆر بە باشی مێژووی خۆیان دەزانن. لەسەر ئەم خاکە کە بەناوی مرۆڤایەتییەوە بەخۆدانی داستانی تێدا بەڕێوەدەبرێت، یاد دەکرێنەوە. ئەم تێکۆشانی کە بەناوی ئازادییەوە دەکرێت، دەگۆڕێتەسەر حەقیقەتێکی سنور نەناس و لە هەموو جێگەیەک بڵاو دەبێتەوە. شەڕڤانانی ئازادی بەرپرسیارێتی سەردەمێک هەڵدەگرن بەبێ وەستان و بەبێ ئەوەی جارێک ئاهێک هەڵبکێشن ڕێپێوان دەکەن. تاوەکو کۆتایی پابەندی تێکۆشانی خۆیانبوون. نەک تەنها بە شەهیدبوونیان، لە هەمانکاتدا بە ژیانیان هیوایان لەسەر ئەم خاکە چاند. لەم واقیعە ئاڵۆزەی شەڕدا هەموو خۆشەویستیانیان لەدەست دا. ئەوانەی لەدوایانەوە بە جێ ماون، ئێستا بۆ هاوڕێ کانیان دەژین. ژیانی هەڤاڵانیان کە شوێن پێیان هەڵدەگرن بۆ ژیانی خۆیان زیاد دەکەن. بە بیرەوەرییەکانیان ژیانێکی دیکە لە دڵیاندا، لە ڕێپێوانەکەیان بەردەوام دەبن. ڕاستی تێکۆشانی ٥٠ ساڵە ئەمەیان فێر دەکات. مردن کۆتایی نییە، سەرەتایەکی نوێیە. ژیان لە دڵێکی تردا بەردەوامە.

عەباس باران شکۆی گەل و وڵاتەکەی دەخاتە سەر شانی خۆی

ھەندێک هەن باوەڕی، توڕەیی، تێکۆشان و میراتییان بە شکۆمەندییەکی مەزنەوە هەڵدەگرن. ئەم مرۆڤانەی نهێنی نەمرییان دۆزیوەتەوە، دەزانن چۆن ژیانی خۆیان فیدا بکەن بۆ داهاتوویەکی ئازادتر و لە هیچ هەلومەرجێکدا دەستبەرداری ئەو شتانە نابن کە دەیزانن. لانی کەم دەزانن کە ناڕەسەنەکان سوێندیانخواردوە کە جوانی و هەموو ژیان لە قڕکردندا بەسەر ببەن و بەو زانینەوە گەورە دەبن. بە ناو زوڵمدا تێپەڕیون، توڕەیی خۆیان تیژتر کردووەتەوە. هەریەکێک لەو فیداییانە سوێندخواردووانەی تۆڵەی ئەم ئازارانە دەکەنەوە.

دیمەنەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆگا ڤیان کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە هەرێمی بەرخۆدانی چیای جودی ئەنجام درا، تا ئێستاش لە بیرماندایە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا شەڕڤانان گورزێکی مەزن لە دووژمن دەدەن. هەموو لێهاتوویی خۆیان لەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا نیشان دەدەن. بۆ یەکەمجار دیمەنەکان بە کامێرا سەر تۆمارکراوە، لەگەڵ عەباس باران بینراوە. یەکێکە لەو شەڕڤانانەی بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە دەکات، بەڵام هۆکارێکی تر کە لە یادەوەریمانە، دیمەنێکی جوانی دەردەکەوێت کە کاتێک لە بەردەکانەوە دادەبەزێت، تەرمی هەڤاڵەکەی لەسەر پشتی هەڵدەگرێت. کاتێک سەیری ئەم دیمەنە دەکەین جارێکی تر گەواهیدەری ئەوە دەبین کە ژیان و مردن چۆن پێکەوە دەڕۆن. شەڕڤان ڤارتۆ تاوەکو دوا هەناسەی بەرخۆدان دەکات، نەمر دەبێت و سروود بۆ چیاکان دەڵێت. جەستەی گوڵی جوانی هەڵگرتووە کە بە خوێن سوور بووە. شەڕڤان ڤارتۆ لەسەر شانی هاوڕێکەیەوە دەڕژێتە ناو دڵەکانەوە.

عەباس باران هەرگیز بیری لەوە نەکردەوە جەستەی هاوڕێکەی لە گۆڕەپانی شەڕدا بەجێبهێڵێت، دەبێتە سیمبولی وابەستەبوون بە هاوڕێکەیەوە. هەڵگرتنی شکۆی وڵات و گەلی بریندار ئاسان نییە. هەموو دڵێک، هەموو جەستەیەک ناتوانێت ئەم بارە هەڵبگرێت. ئەو هەڤاڵەی شان بە شان شەڕت لەگەڵدا کرد، ئیتر لەگەڵت نییە. وە هەڵگرتنی تەرمی هێژای ئەو، شکۆمەندییەکەی دەبێتە ئەرکی تۆ. وەک چۆن ئامادەی بۆ هەموو شتێک، بۆ ئەمەش ئامادەی. وەک خولێکی بێکۆتایییە. کاتێک بۆمب و گولـلە بەسەرتدا دەبارێت، زۆر ئەستەمە هەڤاڵەکەت لەسەر پشت هەڵبگریت. لەگەڵ ئەم هەستەدا ئەو برینەی لەسەر دڵت هەڵیدەگریت هەمیشە خوێنی لێدێت. عەباس کە ئازاری لەدەستدانی هەڤاڵەکەی هەڵدەگرێت، هەموو هەنگاوێک دەنێت، ئەوەی لەسەر پشت هەڵیدەگرێت، هەڤاڵەکەیەتی، گەلەکەیەتی و وڵاتەکەیەتی. بەم هۆشیارییە هەنگاوەکانی دەنێت. ئێستا ئەو ڕاستییەی کە لە مێشکماندا چەسپاوە، جارێکی دیکە دێتەوە پێش چاومان. نهێنی هەڵوێستی شکۆمەندی عەباس باران؛ وابەستەیی و باوەڕەکەی بە ڕێبەرێتی، هەوڵی دەدات خۆشویستی هەڤاڵانی بێت.

لۆرین لە گۆڕەپانەکە دەخوێنێت

ئەگەر دیسان بگەڕێینەوە سەر دیمەنەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی، لە تۆمارە دەنگییەکاندا دەنگی هەڤاڵ لۆرین گەڤەر دەبیستین. گۆرانی ئازادی دەڵێت. گۆرانییەکی ئاشنایە. ئەم دەنگە کە لە سنگی چیاکانەوە دەنگ دەداتەوە، دەنگی هەڤاڵمان لۆرین گەڤەرە. لورین گێڤەر بوو بە گەواهیدەری هەڵهاتنی دوژمنان لە ترسا بەبێ ئەوەی ئاوڕبدەنەوە؛ ئەو ژنە بوێرە کوردە کە دەڵێت "کۆماندۆ لە کوێوە ڕادەکەیت؟". دەنگی لۆرین ئاوازەی شەڕە کە دووژمن لە ترسا هەڵدێت و لە گۆڕەپانەکە دەخوێنێت. ئەو دەنگە دەنگی کەسێکی جەنگاوەر. بە گوتنی "هەمیشە لێرە بووین و لێرە دەبەین" گۆڕەپانەکە بە دووژمن چۆڵ دەکات. ئەم ژنە کوردە فیداییە گەیشتووەتە حەقیقەتی ژنێکی شەڕڤان و جوان، بە نینۆکەکانی تێکۆشانی بە نینۆک هەڵدەکۆڵێت لە پەڕەکانی مێژوودا دەینوسێتەوە. ڕۆڵ و حەقیقەتی ژن لە شەڕدا ئاشکرا دەکات. لەم خاکانەدا بوێری و ژن هاوتان. هەمووان جارێکی دیکە لە کەسایەتی لۆرین گەڤەر و هەزاران شەهیددا ئەمەیان بینی و گەواهیدەری بوون.

ئامانجی ڕاوان

هەڤاڵ ڕاوان کۆچەر یەکێکە لەو کەسانەی کە لەم پڕۆسەی شەڕە ئاڵۆزەدا لە پاش مانەوەی خۆی بە ڕاست نابینێت و هەمیشە لە هێڵی پێشەوە جێی دەگرێت. گەنجێکی فیداکارە کە لە ڕێگەی کارەکانییەوە لە شەڕی ئاڵۆزدا نەفرەتی خۆی دەڕێژێت. ڕاوان میلیتانێکی گەنجە بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی وڵاتەکەی دەژی. بەو ئەزموونانەی ژیان و شەڕ کە لە ژیانی گەنجیدا کەڵەکەی کردووە، بە دڵی سوێندخواردووی تۆڵەسەندنەوە دەگاتە ئامانجەکەی. هەر ئەوەندەی بەسەر سەختییەکاندا زاڵ دەبێت، دەبێتە فیدایی، دڵی دەگەیەنێت بە گۆڕەپانی شەڕ و چاندنی ڕەنجی هەزاران ساڵەی دەگەیەنێت بە ئەستێرەکان.

ئەم سێ شەڕڤانە ڕەسەنە، کە تا دوا ساتەکانیان بەرخۆدانیان کرد و لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا لە چیای جودییدا لە کەمینێکی  خیانەتکارانەدا شەهیدبوون، هەربۆیە هەرگیز لە بیرناکرێن لە دڵ و مێشکماندا جێگەیەکیان گرتووە. ئەم سێ گەنجە بوێرە کوردە سەرچاوەی ژیانی وڵاتەکەیانن. کاتی ئەوە هاتووە لەو ئاوە بخۆینەوە.

OSZAR »