بە دیمەن

قەرەسوو: هەڤاڵ فواد ڕۆڵێکی بنەڕەتی هەبوو بۆ تێگەشتنمان لە ڕێبەرێتی و بەهێزکردنی ڕێکخستن

یەک لە ئاپۆییە سەرەتاییەکان موستەفا قەرەسوو باسی لە ٥٢ ساڵەی هاوڕێیەتی خۆی و شەهید عەلی حەیدەر قەیتان کرد و وتی: "ڕۆڵی هاوڕێ فواد بۆ بەهێزکردنی ڕێکخستن و تێگەشتنمان لە ڕێبەرێتی زۆر گرنگ بوو."

موستەفا قەرەسوو

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) موستەفا قەرەسوو باسی لە ڕۆڵی بنەڕەتی و کاریگەری یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) شەهید عەلی حەیدەر قەیتان کرد لە بەهێزکردنی ڕێکخستن و تێگەشتن لە پارادایمی ڕێبەرێتی.

عەلی حەیدەر قەیتان (فواد) لە مێژووی دامەزراندنی پەکەکەدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو، هەروەها یەکێکە لە هاوڕێ سەرەتاییەکانی ڕێبەر ئاپۆ کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە دامەزراندنی پەکەکەدا و گەیشتی بەم دۆخەیی ئێستایی. شەهید فواد پاش تەمەنێک لە خزمەتکردنی بە دۆزی دیموکراسی و ئازادی گەلان، لە کۆنگرەی ١٢‌ـەمینی پەکەکەدا کە لە رۆژانی ٥-٧ی ئایاردا ئەنجام درا، شەهید بوونی ڕاگەیاندرا و کە لە ٣ی تەمموزی ٢٠١٨دا شەهید بووە.

بەشێک لە قسەکانی موستەفا قەرەسوو بەم شێوە؛

پێش ئەوەی باس لە یەکەم دیدارم لەگەڵ هەڤاڵ فواد بکەم، پێم خۆشە جارێکی تر بە ڕێز و حورمەتەوە یادی هەڤاڵ فواد بکەمەوە. لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە من گرێدراوی تێکۆشانی زیاتر لە ٥٠ساڵە لەسەر بنەمای وەفاداری بە ڕێبەر ئاپۆم و تێکۆشانی ڕێکخراوەیی و تێکۆشانی ئازادیی کە ئەو لەم تێکۆشانەدا بەڕێوەی بردووە، بۆ خۆم بە نموونە وەردەگرم.

وەک چۆن هەموو کەسێکدا خۆی بە قەرزداری هەڤاڵ فواد دەزانێت، منیش بە هەمان شێوە خۆم بە قەرزداری هەڤاڵ دەزانم . لەم ڕووەوە پێگەی هەڤاڵ فواد بۆ ئێمە گرنگە. بۆ من پێگەی زیاتر مانادارترە. بۆیە هەوڵ دەدەم ببمە شایانی هەڤاڵ فواد. بۆ ئەوەی هیوا و ئامانجەکانی بەدی بهێنین، بە دڵنیاییەوە هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانمان بە ئەنجامی دەگەیەنین. وەک چۆن بەڵێنمان بە هەموو شەهیدنمان دا کە درێژە بە تێکۆشانیان بدەین، بە شەهید بوونی هەڤاڵ فوادیش ئەرکی ئێمە قورستر بوو.

یەکەم دیدار

بە شەهیدبوونی پەیامێکی پێ گەیاندین کە ئێوە ئەم تێکۆشانە بگەیەننە سەرکەوتن. ئەمە، لەسەر بنەمای هێڵی ڕێبەرئاپۆ، پەیامی تێکۆشان بۆ سەرکەوتنی گەیاندووە، بەبێ ئەوەی لەسەر گرێدراوبوونی بە ڕێبەرتیەوە هەڵە بکات ئەم پەیامەی گەیاند. لەسەر بنەمای ڕێز وحورمەت بۆ هەموو شەهیدان لە کەسایەتیی ئەودا، بێگومان هیواکانی هەڤاڵ فواد بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین. لەم بارەیەوە بەڵێن بە هەڤاڵ فواد دەدەم کە بە درێژایی ژیانم ئەوەی پێویستی ئەم بەڵێنە بێت جێبەجێ بکەم، بۆیە جارێکی تر بەڵێنی خۆم بە هەڤاڵ فواد دووبارە دەکەمەوە .

بۆ یەکەم جار، لە ساڵی یەکەمی فاکەلتی زانستە سیاسییەکان، هەڤاڵ فوادم ناسی. لە ساڵی ١٩٧٢لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی ئەنقەرە ناونووسم کرد. ئەو کاتە هەڤاڵ فوادیش لەوێ خوێندکاری ساڵی یەکەم بوو. دوای ئازاد بوونی لە زیندان، هەرچەندە ٧مانگ بوو، بەشداری تاقیکردنەوەکانی کرد و لە تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوت. لەو کاتەدا بەهۆی ئەوەی شۆڕشگێڕان زۆر گرنگییان بە وانە و خوێندن نەدەدا، هەڤاڵ فوادیش زۆر گرنگی نەدەدا بە خوێندن.

لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٢دا چاوم پێی کەوت، لەو ڕۆژەوە هەتا شەهیدبوونی لە ٣ی تەمموزی ٢٠١٨دا هاوڕێەتیمان بەردەوام بوو.

بێگومان کاتێک بۆ یەکەمجار هەڤاڵ فوادم ناسی، ئاگاداری پەیوەندی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ نەبووم و نەمدەزانی. دواتر زانیم هەڤاڵیەتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی خوێندنی ١٩٧١-١٩٧٢دەستی پێکردووە، دوای ئەوەی چوونەتە ناو هەمان پۆلی خوێندنەوە هەڤاڵەتیان دەستی پێکردووە. ئەو کاتە یەکتریان ناسیبوو. بێگومان کاتێک هەڤاڵ فوادم ناسی، فکری ئەوم نەدەزانی. من تەنیا وەک شۆڕشگێڕێک دەمناسی. ئەوکات منیش شۆڕشگێڕێکی گشتی بووم. بەڵام لەو کاتەدا هاوسۆزیم بۆ دەنیز گزمیش و ڕێکخراوەکەیان THKO هەبوو.

حسێن ئینان دراوسێمان بوو لە گوندەکە. شەهیدبوونی کاریگەری لەسەر ئێمە دروستکرد. لە ڕاستیدا، باپیرانمان پێشتر لە گوندی حسێن ئینان نیشتەجێ بوون. باپیرم لەوێ کاری کشتوکاڵی دەکرد. لەبەر ئەوەی حسێن ئینان خەڵکی ئەو ناوچەیە بوو، زۆر کەوتە بن کاریگەرییەوە. بەم بۆنەوە منیش، هاوسۆزیم بۆ THKO هەبوو.

'ڕۆحێکی میلیتانیانەی هەبوو'

هاوڕێ فواد دواتر هەڤاڵێتی خۆی لەگەڵیان درێژە پێ دا. هەمیشە بە ڕێز و خۆشەویستییەوە نزیکی بوومەوە. هاوڕێ فواد لە ناو ئەو هەلومەرجە قورسانەدا خاوەنی ڕۆحی جەنگاوەری بوو. خاوەنی هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕی بوو. خاوەنی ڕۆحێکی جەنگاوەری و هەڵوێستێکی بە ئیرادە بوو. خاوەنی تایبەتمەندییەکانی لەم جۆرە بوو. بەڕاستی بەهۆی ئەم تایبەتمەندییانەی هاوڕێ فواد، هەموو کەس ڕێزیان نیشاندەدا. هێشتا لەو کاتەدا هاوڕێ فواد خاوەنی هەڵوێستێکی بە ئێرادە بوو، ڕێزدار و جدی بوو. ئەم هەڵوێستە کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دەکرد. لە لایەکی تر زۆر نەرم و ڕێزدار بوو. بەهۆی ئەم کەسایەتییەوە کاریگەری دەخستە سەر گەل. ناسینم لەگەڵ هاوڕێ فواد بەم شێوەیە دەستیپێکرد.

بەڵام دواتر زانیم کە ئەو لە گروپی ئاپۆچییەکانە. کاریگەری ئەو لەسەر هەست و هەڵسوکەوتم بەرانبەر بە گروپی ئاپۆچییەکان هەبوو. نەک تەنها هاوڕێ فواد؛ هەڤاڵانی دیکەش لە دێرسیم هەبوون و پەیوەندیم لەگەڵیان هەبوو. هەندێک لەو هەڤاڵانەی دێرسیم تەڤگەرییان ناسیبوو. دیاربوو کە لە ناو گروپی ئاپۆچییەکاندا جێ دەگرن. لەو ساڵانەدا، هەم بەهۆی پەیوەندیم لەگەڵ هاوڕێ فواد، هەمیش بەهۆی ئەوەی هەڤاڵم لە دێرسیم هەبوو، هاوسۆزییم بەرانبەر بە تەڤگەرەکە دەستیپێکرد.

لە ڕاستیدا یەکێک بوو لەو شەش کەسەی کە بەشداری کۆبوونەوەی بەنداوی چووکبوو بوو. بەڕاستی ئەو بۆمن زۆر پەیوەندیدار بوو. ئەو لە نەرمونیانیدا نەرم بوو و لە پەیوەندییە مرۆیییەکاندا باش بوو. بێگومان کاریگەرییەکی گرنگی هەبوو کە منی خستە ناو گروپەکەوە، بەڵام دەڵێم کە پاش ئەوەی بەشدار بووم هێندەی ساڵێکی پێچوو، لە بری ئەوە، ئەو خوێندنی هەڵبژارد. قوتبخانەی هەڵبژارد.

بەڵام ئەمەش هەیە: پەیوەندییەکەم لەگەڵ هاوڕێ فواد کاریگەری لەسەر بەشداریکردنیم لە گروپەکەدا هەبوو. ڕاستەوخۆ نەبوو، کاریگەری هاوڕێیەکی تر کەمێک بەهێزتر بوو. لە بەرانبەر پەیوەندییەکانی هاوڕێ فواد، هاوسۆزی پێشکەوت. هاوڕێیەکەی تر کەمێک زیاتر پێداگر بوو. ئەمەش بەهۆی ئەوە بوو کە پەیوەندییەکەم لەگەڵ ئەو دڵسۆزانەتر بوو. لە یورددا دەمایەوە و پەیوەندییەکەمان نزیکتر بوو. هاوڕێ فوات لە یورددا نەدەمایەوە، و باوەڕم وایە بەهۆی ئەم هاوڕێیەوە پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ من دروست کردبوو.

پەیوەندییەکەمان لەگەڵ هاوڕێ فواد، کە لە ساڵی ١٩٧٢ دەستیپێکردبوو - خۆم دواتر لە قوتابخانە بووم بە ئاپۆچی، لە کۆتایی ٧٤ و سەرەتای ٧٥دا - لەو کاتەدا بەهێزتر بوو. ئەو ماڵەی سەرەتا لەگەڵ ڕێبەرێتی کۆبوومەوە، ماڵێک بوو کە هاوڕێ فواد تێیدا دەمایەوە. بەشداریی یەکەمم لە ئایرانجیای خوارووی ئەنقەرە بوو. دوای ئەوەی لە ئایرانجیای خواروو قسەم لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کرد، بەڵێنم بە ڕێکخستن، ڕێبەر ئاپۆ و گروپی ئاپۆچییەکان دا. وتم، 'باشە، لە ئێستاوە بەردەوام لەگەڵتان دەبم.'

هاوڕێ فواد و جومعە هەبوون. کاتێک من چوومە ئەوێ، هاوڕێ عەباسیش لەوێ بوو. پاش ئەوەی لەگەڵ ڕێبەرێتی قسەی کرد، هەڤاڵانی دیکەش قسەیان لەگەڵم کرد. پاش ئەوە پەیوەندییەکانمان بەهێزتر بوون. پاش ئەوە پەیوەندییەکەم لەگەڵ هاوڕێ فواد زۆر بەهێز بوو. ئێمە لە هەمان قوتابخانەین، ئاپۆچین و بەنزیکەیی هەموو ڕۆژێک لە کاتە جیاوازەکاندا کات لەگەڵ یەکدا بەسەر دەبەین. پەیوەندییەکەمان لەو ڕۆژەوە تا ڕۆژی ئەمڕۆ بەردەوام بووە.

بەهۆی ئەم ناسینەوەیەوە، دەتوانم بڵێم: بەهۆی کاریگەری لەسەر هاوسۆزی من بەرانبەر بە تەڤگەرێکی لەم شێوەیە کە پێناساندم و کاریگەری ئەو لە بەشداربوونمدا هەبوو.، جارێکی تر سوپاسگوزاری خۆم بۆ ئەو دەردەبڕم. بێگومان هەڵوێست و کەسایەتیی شۆڕشگێڕەکەی کاریگەری لەسەر بەشداربوونم لە گروپەکەدا هەبوو. بەدڵنیاییەوە فاکتەرەکانی تریش هەبوون، بەڵام دەتوانم بڵێم کە ناسینم لەگەڵ هاوڕێ فواد و هەبوونی ئەو لەم گروپەدا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بەشداربوونم هەبوو. ناسینی سەرەتامان و پەیوەندییەکەمان بەم شێوەیە پێشکەوت و لەو ڕۆژەوە تا شەهیدبوونی بەردەوام بوو.

'کاریگەری لەسەر ژیانی شۆڕشگێڕی و شۆڕشگێڕان دەکرد'

هاوڕێ فواد، یەکێکە لەو شۆڕشگێڕانەی کە ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە پەرەسەندنی تێکۆشانە شۆڕشگێڕییەکانی دوای ١٢ی ئاداری ئەنقەرە و هەموو تورکیا. ئەو سەردەمە، سەردەمێکی گرنگە. لە سەردەمی کۆتاییهاتنی بەڕێوەبەری توندوتیژی دوای ١٢ی ئادار، لە کاتی تێپەڕین بە سەردەمێکی نوێ کە تێکۆشانی گەنجانی شۆڕشگێڕ گەورەتر دەبوو و گەنجان هەنگاو بە هەنگاو دەچوونە پێش شۆڕش، هاوڕێ فواد شۆڕشگێڕێکی هێژا بوو.

کاریگەری لەسەر ژیانی شۆڕشگێڕی و شۆڕشگێڕان هەبوو، لە پەرەسەندنی تێکۆشانی شۆڕشگێرییدا ڕۆڵێکی مەزنی هەبوو. هەڵوێستی وەهای هەیە. ئەو سەردەمە زۆر گرنگە. شۆڕشگێڕی لە ساڵانی ٧٢، ٧٣ و ٧٤دا زۆر گرنگە. تێکۆشانی شۆڕشگێڕی و سیاسی دواتر لە تورکیا پێشکەوت، ئەمە دیاریدەکات. لە ناو ئەم ئەمانەدا هاوڕێ فواد هەیە.

هاوڕێ فواد هەم لە پێشکەوتنی شۆڕشگێڕیی گشتییدا خاوەن ڕۆڵە و هەم کاریگەری لە بڵندکردنەوەی شۆڕشگێڕیی لە ئەنقەرە و تورکیا کرد. یەکێکە لەو هەڤاڵانە کە بە هەڵوێستی کاریگەری دیارە و ڕوونە. چونکە لە ساڵی ٧٢دا شۆڕشگێڕان کە خاوەندارێتی لە دەنیزەکان، ئیبراهیمەکان و هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە نەکردایە، لە ساڵی ٧٣،٧٤ و ٧٥دا لە تورکیا گەنجان هێندە بەشدار نەدەبوون. لەم لایەنەوە یەکێکە لەو شۆڕشگێڕانەی کە خاوەندارێتی لەم شەهیدانە کردوە.

کاتێک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەنیز،  حوسێن، یوسف لە سێدارە دران و ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەم لەسێدارەدانانە وتی: 'من وابەستەی ئەوان دەمێنمەوە، تێکۆشانیان پێش دەخەم. تەنانەت کاتێک پێشمخست ئەم تێکۆشانە وەها دەکەم کە جارێکی تر هەرگیز شکستی پێناهێنم.’ دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ئەم بەڵێنەی پێدا، بە ئاگاداری ئەم شۆڕشگێڕانە ڕۆیشت و بەڕێوەدەبەم کە جارێکی دیکە لە ناونەچێت.' ڕێبەر ئاپۆ دوای ئەوەی ئەم بەڵێنەی دا، خاوەندارێتی لەم شۆڕشگێرانە کرد، هەڤاڵ فوادیش لەو کاتەدا لە ساڵانی ١٩٧١-١٩٧٢ لە فاکەڵتی زانستە سیاسییەکان بوو.

٧١-٧٢ لە هەمانکاتدا قۆناغێک بوو کە تێیدا دەنیز لەسێدارەدرا، ماهیر تیرۆر کرا، لە ١٢ی ئاداردا لە شۆڕشگێڕان ئەنجامدرا. پڕۆسەیەک کە تەڤگەری شۆڕشگێڕی گورزێکی سەختی بەرکەوت. لەو کاتەدا هەڤاڵ فواد و هەڤاڵان لەو سەردەمەدا بەشدارییان لە تێکۆشاندا کردووە، بۆ پەرەپێدانی تەڤگەری شۆڕشگێڕی لە ئەنقەرە و لە سەرانسەری تورکیادا، ڕۆڵیان هەبووە.

شۆڕگێڕێتی لە کەسێتی خۆییدا ناونشین کردبوو

بۆ گروپی ئاپۆچییەکان ڕۆڵی هەڤاڵ فواد لە چەند ئاستدا دەتوانرێت باسبکرێت. شۆڕشگێڕێکی جدی بوو، شۆڕشگێڕێکی بە ئیرادە بوو،  شۆڕشگێگڕی بە تەواوی کرد بوو بە بەشێک لە ژیانی. لەم لایەندا تایبەتمەندییەکانی هەبوو کە باشترین کارەکتەری گروپی ئاپۆچییەکانی پێناسە دەکرد. ئەو بەشداری کۆبوونەوەی بەنداوی چوبوک بوو. یەکێک لە شەش ئەندامەکەی سەرەتایی گروکەیە. چوارکەس بەشداربوون، دواتر دەستیان هەڵگرت، بەڵام ئەو تاوەکو شەهید بوونی لە کۆبوونەوەی چوبوک مایەوە، ئەو و ڕێبەر ئاپۆ بوون.

هەڤاڵ فواد بە هەبوونی لە گروپی ئاپۆچییەکاندا، بە جدیەتی و ئیرادەی خۆی، ئەو جدی، دڵسۆزی، ئیرادە و بڕیاردەرییە کە لەسەر هێڵی ڕێبەرێتیی لە گروپی ئاپۆچییەکاندا؛ هەلومەرج چی دەبێت با ببێت، هێزی تێکۆشان، دڵسۆزی بۆ گەل، دڵسۆزی بۆ وڵات، توڕەیی لە بەرانبەر دووژمن لە هەڤاڵ فوادا نوێنەرایەتی دەکرد. بە تایبەتی توڕەییەکەی لە بەرانبەر دووژمن زۆر گەورە بوو. ئەمە زۆر گرنگە.

ئەمەش کاریگەری زۆری بە ڕیشەی بنەماڵەی هەڤاڵ فوادەوە هەیە. لەبەر ئەوەی دایکی و باوکی لە کاتی کۆمەڵکووژی ساڵی ١٩٣٨دا سنورداشکران. دایکی سنورداشی قەیسەری، باوکیشی سنورداشی ئەسکیشەهیر کران. ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر فواد هەبوو.  لە بەرانبەر دووژمن خاوەن توڕەیبوو. وەک گەنجێکی دێرسیم توڕەیییەکی مەزنی ئەزموونکرد.

ئەمە هەمیشە وتراوە، باسمان کردووە: ناتوانیت تەنها بە قسەکردنی ڕاست شۆڕشگێڕ بیت! شتێکی تر ئەوەیە کە مرۆڤ دەبێت لە بەرانبەر بێمافی، زوڵم، هەڵە، ژیانی هەڵە، داگیرکەر ودڕندەیی توڕە بێت. بەبێ توڕەیی ناتوانێت ببێتە شۆڕشگێڕ. لە یەکەم شیعریدا، ‘من کوردستانم’، هەمووکەسێک دەتوانێت زۆر بە ڕوونی ئەم توڕەییە ببینێت. تەنانەت لە ساڵی ٧٧دا هەموو توڕەیی خۆی، توڕەیی خۆی لە دژی داگیرکەری قڕکەر، ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی خۆی لەو شیعرەدا نیشان دا.

لەم لایەندا وەک هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ، بەشدارییەکی گەورەی لە تەڤگەری ئاپۆییدا کردووە. هەروەک چۆن هەر هەڤاڵ – حەقی، کەمال – تایبەتمەندییان لەم هێڵی ڕێبەرێتی، هێڵی ڕێبەر ئاپۆ، ئاپۆچێتی و پەکەکە زیاد کردووە، هەڤاڵ فوادیش تایبەتمەندی داناوە. ئەم تایبەتمەندیانە بوونەتە یەک و ئاپۆچێتی و پەکەکەیان بەهێزتر کرد. بە واتایەکی تر هەر هەڤاڵێک ئاستێکی هێزی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ، هێڵی ڕێبەرێتی، هەڵوێستی ڕێبەرێتی لە خۆییدا قوڵکردوە، جیاوازی کردوە و کردی بە خۆبەڕێوەبەری. بەمجۆرە دەتوانرێت بگوترێت.

هەڤاڵ فوادیش بە توڕەییەکەی لە دژی دووژمن، مرۆڤێکی بە هەست بوو. هەڤاڵێک کە هەستێکی زۆر بەهێزی هەبوو. لە نووسینی شیعر، توڕەبوون لە دووژمن، خۆشویستنی گەل، خۆشویستنی هەڤاڵەکانی، وابەستەبوون بەو کەسانەی چاکە دەکەن، توڕەبوون بەرانبەر ئەوانەی خراپە دەکەن، وابەستەبوون بە هەموو شتێکی باش و جوانەوە، لە باوەشگرتن و پاڵپشتیکردن، بەڵام توڕەبوون لە هەموو شتێکی ناشیرین و خراپ و هەڵوێست وەرگرتن، هەموو ئەمانە پەیوەست بوون بەو هەستە بەهێزانەی هەڤاڵ فواد.

هەرکەسێک هەڤاڵ فوادی دەناسی، بە ئاسانی دەیتوانی دیوە هەستیارەکەی و قووڵایی هەستەکانی ببینێت. بێگومان ڕوانگەیەکی ئایدیۆلۆژی و سیاسی هەبوو، بەڵام بە هەستیش نزیک دەبوو. بەڵام لە تێکۆشانی شۆڕشگێڕییدا هەستیاری بە ڕاست نەدەبینی.

تەنانەت پڕهەستبوون، نزیکایەتی هەستیاری وەک ڕێگەیەک بۆ شاردنەوەی کەموکوڕییەکانی ناو تێکۆشانی شۆڕشگێڕی هەڵدەسانگاند. ڕەخنەی توندی لە نزیکایەتی هەستیاری هەبوو. ڕەخنە بۆ هەست نا، ڕەخنە لە بەهێزی هەست نا؛ ڕەخنەی لە نزیکایەتی هەستیاری، بە هەڵوێستی هەستیاری نەیادەتوانی ڕاستی، لە بواری ڕاستدا هەڵوێستی هەستیاری وەک ئایدیۆلۆژی و ڕێکخستن و سیاسی بە تەواوی نەدەکرد، دەگرت. بەڵام بەڕاستی هاوڕێیەک بوو زۆر بەهای بە هەست دەدا.

OSZAR »