هەپەگە: هێرشەکانی سوپای تورک بۆسەر گۆڕەپانەکانی گەریلا بەردەوامە
هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بە بۆردوومان، چەکی قەدەغەکراو، تۆپ و هاوەن هێرشی کردووەتەسەر هەرێمەکانی زاپ، خواکوڕک، مەتینا و گارە.
هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بە بۆردوومان، چەکی قەدەغەکراو، تۆپ و هاوەن هێرشی کردووەتەسەر هەرێمەکانی زاپ، خواکوڕک، مەتینا و گارە.
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"هێرشەکانی سوپاتی تورکی بە تۆپ و هاوەن بۆسەر گۆڕەپانەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی زاپ، خواکوڕک، مەتینا و گارە بەردەوامە. هەروەها لە هەندێک ناوچەش تەقەمەنی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە، گردی زەنگەلیش بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کردووە.
هێرشەکانی سوپای تورک؛
١٧ی ئایار تونێلەکانمانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازیی هەرێمی مەتینا جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و لە ١٨ـی ئایاریش گۆڕەپانی گردی زەنگلی هەرێمی گارە ٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.
لە نێوان ١٣ و ١٨ـی ئایاردا گردی بەرخۆدانی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار؛ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێی هەرێمی مەینا ٣ جار لە لایەن سوپای تورکەوە بە حەفارە بووە ئامانجی هێرشکردن و هەوڵدارن تێکبدرێن.
لە نێوان ١٤ و ١٨ـی ئایار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زینێ، لۆلانی هەرێمی خواکوڕک؛ گۆڕەپانەکانی کانی سارکێ، گردی کون، دێڕشێ، دەشتی کافیا، گردی سیسەر، گرگاشێ، یەکماڵ، گردی زەنگل، گردی ڕەشیدی هەرێمی گارە؛ گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلیی هەرێمی مەتینا؛ گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراون.
لە نێوان ١٥ و ١٨ـی ئایار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێی هەرێمی مەتینا، سوپای تورک هەوڵیاندا شەڕبگێڕن بە هێزەکانمان و بەم ئامانجە بانگەوازییان دەکرد.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی مافی پاراستینی ڕەوادا بە تەکنیکی تایبەتی خۆی وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە. زانیاری بەرفراوانی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان بەم شێوەیە؛
١٦ـی ئایار لە کاتژمێر ١٣:٣٠ و ١٥:١٧دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهاریی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تەکنیک گورز لە ئامانجێک درا کە لە پێگەی هێرشکردندا بوو؛ ئۆتۆمیبلێکی زرێپۆش و سیستەمێکی چەکی کۆرکووت لەناوبردران؛ گورزیش لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری کریپی درا.
١٦ـی ئایار لە کاتژمێر ١٣:٣٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تەکنیک گورز لەو ئامانجانە درا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ لە پێگەی هێرشکردندا بوون و هاوکات گورز لە حەشارگەیەک درا.
١٨ـی ئایار لە کاتژمێر ١٤:٠٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تەکنیک گورز لە حەفارەیەک، تۆپهاوێژێک و چەکێکی قورس درا کە لە هێرشکردنە سەر تونێلەکانماندا بوون لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی.
تاهیر ئاشرون لە ئەنجامی ڕووداوێکدا گیانی لە دەستدا
لە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٥دا لە دەوروبەری گوندی موسی لە سنوری ماکوی، وڵاتپارێزی هێژا تاهیر ئاشرون لە ماڵی حوسەین بەکی لە هۆزی ساکی بەهۆکاری ڕوداوێک گیانی لە دەستدا. بەهۆی ئەوەی تاهیر ئاشرونی هێژا بە هەڵە و لە ئەنجامی ڕوداوێکدا گیانی لە دەستدا، زۆر نیگەران بووین. هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی دڵسوتاویان دەردەبڕین. با گەلەکەمان، هۆزی ساکی وڵاتپاریز و بنەماڵەی هێژای ئاشرونمان بزانن هیچ دژایەتی و نەیارێتییەک لە نێوان ئێمە و تاهیر ئاشرودا نییە و بە هیچ جۆرێک بە ئامانج نەگیراوە، شتەکە لە ئەنجامی ڕوداوێکەوە ڕوویدا. جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی ئاشرون کە رۆڵەکەیان لە دەستدا و ماڵی حوسەین بەکی دەکەین."