ژمارە ٤٩ـی گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگە چاپ و بڵاوکرایەوە
ژمارە ٤٩ـی بەهاری ٢٠٢٥ـی گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگە چاپ و بڵاوبوویەوە و لەسەرجەم ناوەندە ڕۆشنبیری و کتێبخانەکانی باشووری کوردستان بەردەستە.
ژمارە ٤٩ـی بەهاری ٢٠٢٥ـی گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگە چاپ و بڵاوبوویەوە و لەسەرجەم ناوەندە ڕۆشنبیری و کتێبخانەکانی باشووری کوردستان بەردەستە.
گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگە گۆڤارێکی هزری-سیاسی-کۆمەڵگەییە و وەرزانە دەردەچوێنرێت و دەپەرژێتەسەر پرسەکانی کۆمەڵگە لە ڕوانگەیی نوسەران و ڕۆشبیرانەوە.
لەم ژمارەیەیی گۆڤارەکەدا بە تایبەت ڕاوەستە لەسەر پرسی ئایدۆلۆژیا کراوە؛ وە کاریگەرییەکانی ئایدۆلۆژیا لەسەر کۆیی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوین خراوەتە بەرباس.
لەم ژمارەیەیی گۆڤارەکەدا وتارێکی تێروتەسەلی جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە ناونیشانی 'ئایدۆلۆژیا؛ هەوێنی ئازادیی، هەبوون و یەکبوونە' لەسەر ڕاڤەکردن و هەڵسەنگاندنی پرسی ئایدۆلۆژیا هاتووە.
لە دووتوێی گۆڤارەکەدا کۆمەڵێک وتاری دیکە چ بە وەرگێڕان چ بە نووسین لەلایەن نووسەران و ڕۆشنبیرانی گەنجەوە لەسەر پرسی ئایدۆلۆژیا بڵاوکراوەتەوە.
شایەنی گوتنە؛ لە چەند رۆژی داهاتوودا وتارەکەی جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە کە بۆ گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگەی نووسیوە لە ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی فورات بە شێوەزاری کورمانجی ناوەڕاست (سۆرانی) دادەنرێت.