هه‌واڵی به‌په‌له‌: ئەنجامنامەیی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە: کۆتای بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران
بە دیمەن

چالاکییەکەی ژنێڤ: پێویستە بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە هەنگاوبنرێت

کوردستانیان لە ژنێڤ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە و گوتیان: "پێویستە بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە هەنگاوی بەپەلە بنرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بێتەدی".

چالاکی دانیشتن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا دەستی پێ کردووە، لە هەفتەی ٢٢٣ هەمیندا بەردەوام بوو.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی کوردی ژنێڤ ئەنجامدرا، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر و شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی ئۆندەر و شەهیدانی مانگی ئایار، هاوسەرۆکی ناوەندی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ نایلە بوداک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئۆندەر کرد و گوتی: "خەونی ئەو بۆ ئاشتی بەدی دەهێنین".

وەلی ئەرەن ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و ڕایگەیاند مانگی ئایار بۆ تێکۆشانی ئازادی کورد گرنگییەکی مێژوویی هەیە و گوتی: "چەندین شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز لەم مانگەدا شەهیدبوون. بۆیە تەڤگەرەکەمان ئەم مانگە وەک مانگی شەهیدان دەناسێنێت".

ئەرەن ڕایگەیاند گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ خودی فاشیزمە، گوتی: "تا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت گەلی کورد ئازاد نابێت. چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کردنەوەی دەرگاکانی ئیمراڵی دێتەدی. پێویستە بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە هەنگاوی بەپەلە بنرێت".

پاشان چالاکیی دانیشتن ئەنجامدرا.

OSZAR »