پاکێجی ١٠ـەمینی دادوەریی لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا

پاکێجی ١٠ـەمینی دادوەریی لە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قەبوڵ کرا، پشنیاری پاکێجی دادوەریی کە لە ٣٠ خاڵ پێکدێت، دوای ڕەخنەکانی دەم پارتی و لایەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە بە دەرهێنانی هەشت خاڵ پاکێجەکە لە پەرلەمانی تورکیا تێپەڕێندرا.

بەپێی هەموواکردنەوەی نوێ، سزای زیندانی کەمترین و زۆرترین ماوە بۆ ئەو کەسانە دانرا کە تاوانیان کردووە، بە ئەنقەست مرۆڤیان بریندار کردووە، بریندارکردنی سەخت و تاوانی هەڕەشەیان کردووە، بۆ نموونە، کەمترین سزای بۆ تاوانی بریندارکردن لە چوار مانگەوە کرا بە شەش مانگ، بۆ بریندارکردنی سەخت کەمترین سزا لە سێ ساڵەوە کرا بە چوار ساڵ.

کەمترین سزا بۆ شۆفێریکردن لەژێر کاریگەریی مادە کحولییەکان و هۆشبەرییەکان لە سێ مانگەوە زیاد کرا بۆ شەش مانگ.

ماوەی جێبەجێکردنی سزای شەو و کۆتایی هەفتە زیاد کرا، ماوەی جێبەجێکردنی سزای ماڵەوە لەسەر ژنان، بەتەمەنان، منداڵان بەرفراوان کرایەوە، ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەسەروو ٨٠ ساڵەوەیە و حوکمان بەسەردا سەپێندراوە، دەتوانن تا ماوەی شەش ساڵ سزاکەیان لە ماڵەوە تەواو بکەن.

مەرجی جێبەجێکردن بۆ حکومدراوانی ئەوانەی نەخۆشی سەختیان هەیە

ئەو حکومدراوانەی کە نەخۆشیی قورسیان هەیە یان خاوەن پێداویستی تایبەتن، گەر بسەلمێنرێت کە ناتوانن لە زینداندا بژێن ئەوا دەتوانن ماوەی حوکمەکەیان لە ماڵەوە تەواو بکەن، بەڵام ئەم حوکمە دەربازدار نییە بۆ ئەو کەسانەی کە حوکمی سزای هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندراوە.

بە ڕەخنەکانی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن  لە هەمووارکردنەوەکەدا سانسۆر لەسەر ئینتەرنێت، دەستگیرکراوانی منداڵان، خاڵەکانی سەر سەرپێچی هاتوچۆ لابران.

OSZAR »