دەم پارتی بە فەرمی کاندید بوونی جەنگیز چانداری تۆمار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) جەنگیز چاندانی وەک کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان تۆمار کرد.

جەنگیز چاندار

دەم پارتی بۆ کاندیدکردنی پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی جەنگیز چاندار بۆ پۆستی سەرۆک پەرلەمانی تورکیا سەردانی سکرتێری گشتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کرد و جەنگیز چاندانی بە کاندیدی خۆی ڕاگەیاند.

پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ٢٨ـی ئایارەوە دەستی پێکردووە. لە پێنج ڕۆژی سەرەتای پرۆسەکەدا ناوی کاندیدەکان تۆمار دەکرێت، دواتر لە ماوەی پێنج ڕۆژی دیکەدا هەڵبژاردن دەکرێت. هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە ٣ـی حوزەیران بەشێوەی دەنگدانی نهێنی ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان کاندنی ئاکەپە و مەهەپە سەرۆکی ئێستایی پەرلەمان، نوعمان کورتولموش دەبێت.

OSZAR »