پەرلەمانی ئۆکرانیا ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا پەسەند کرد
پەرلەمانی ئۆکرانیا ئەو ڕێککەوتنە مێژووییەی لەگەڵ ئەمریکا پەسەندکرد کە پێش هەفتەیەک دەربارەی بەکارهێنانی سامانە سرووشتییەکان ڕاگەیاندرابوو.
پەرلەمانی ئۆکرانیا ئەو ڕێککەوتنە مێژووییەی لەگەڵ ئەمریکا پەسەندکرد کە پێش هەفتەیەک دەربارەی بەکارهێنانی سامانە سرووشتییەکان ڕاگەیاندرابوو.
وەزیری ئابووری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، پەرلەمانی ئۆکرانیا ڕێککەوتنێکی "مێژوویی"ی هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەکارهێنانی سامانە سرووشتییەکان پەسەند کردووە.
هەرچەندە ڕێککەوتنەکە گەرەنتی ئەمنی لەخۆناگرێت، بەڵام وەزیری ئابووری ئۆکرانیا یولیا سڤیریدنکۆ، هیوادارە ڕێککەوتنەکە ڕێگە خۆش بکات بۆ هاوکاری سەربازی زیاتر لەلایەن ئەمریکاوە.
ڕێککەوتنەکە ڕێگە بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەدات کە سەرچاوەکانی کانزا و نەوت و گاز لە ئۆکرانیا بەدەستبهێنن.