ترەمپ: هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت، ڕەنگە نەگاتە کۆتایی هەفتەش

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ڕەنگە هێرش بکەنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و ڕەنگیشە هێرش نەکەن، گوتی: "هەفتەی داهاتوو شتێکی گەورە ڕوودەدات، ڕەنگە نەگاتە کۆتایی هەفتەش".

ئەمڕۆ، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕاگەیاند، دووپاتی کردەوە کە ئێران داوای دانوستانی لێكردوون، گوتی: "هەفتەی داهاتوو شتێکی زۆر گەورە ڕوودەدات ڕەنگە نەگاتە کۆتایی هەفتەی داهاتووش، به‌گشتی هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت".

هەروەها ڕایگەیاند هیچ وەڵامێک ناداتەوە سەبارەت بە هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکان، گوتی: "به‌ڵام ڕه‌نگه‌ هێرش بكه‌ینه‌ سه‌ریان، ئێران ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرین".

هەروەها گوتی: "ڕەنگە له‌ دامەزراوە ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بده‌ین یان نه‌یده‌ین، به‌ڵام له‌ هه‌موو بارێكدا ده‌بێت ئێران بۆ دانوستان ئاماده‌بێت، به‌گشتیش هیچ لایه‌نێك بیرۆكه‌ی نییه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێران چی ده‌كه‌ین".

هەروەها ڕایگەیاند: "پێویستە ئێران بەبێ مەرج خۆی ڕادەست بكات یاخود دەستبەرداری بەرنامە ئەتـۆمییەكەی بێت".

OSZAR »