١٥ هەمین فیستیڤاڵی دێرسیم لە ئەوروپا دەست پێ دەکات
کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤاڵی دێرسیم لە ئەوروپا ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکان کۆتایی هاتووە و فیستیڤاڵەکە لە ٣٠_٣١ ی ئایار بەڕێوەدەچێت.
کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤاڵی دێرسیم لە ئەوروپا ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکان کۆتایی هاتووە و فیستیڤاڵەکە لە ٣٠_٣١ ی ئایار بەڕێوەدەچێت.
١٥ هەمین فیستیڤاڵی دێرسیم لە ئەوروپا کە لەلایەن (FEDA) و (ADEF) و (DÎK) ڕێکدەخرێت، لە ڕیبستۆکپارک_فرانکفۆرت ئەنجام دەدرێت. کۆمیتەی ئامادەکار ڕایگەیاند ئامادەکارییەکان کۆتایی هاتووە.
کۆمیتەکە بانگەوازی لە دێرسیمییەکان و دۆستەکانین کرد بەشدارییەکی بەهێز لە فیستیڤاڵەکە بکەن و تیشکی خستەسەر گرنگیی مێژوویی فیستیڤاڵەکە. گوتی: "بەشدارییەکی بەهێز لە فیستیڤاڵەکە، سیاسەتی نکۆڵی و پاکتاو و ئاسیمیلاسیۆن ڕادەوەستێنێت".
کۆمیتەکە ڕایدەگەیەنێت وەرن بە زمانی کوردی ئێش و ئازاری خۆمان بگەیەنین.