بە دیمەن

فیستیڤاڵی پێشبڕکێی هەڵپەڕکێی کوردستانی لە ئەڵمانیا ئەنجام درا

٣٦هەمین فیستیڤاڵی هەڵپەڕکێی کوردستانی ئەمساڵ لە نێوان ٧-٨ی حوزەیران لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا ئەنجام درا.

لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا هەمین ٣٦ـەمین فیستیڤاڵی هەڵپەرێکی کوردستانی بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە لە ٧-٨ی حوزەیران ئەنجام درا. ٣٤ گروپی فۆلکلۆری لە ئەڵمانیا، فەڕەنسا و سویسرا بە ئامانجی پاراستنی کەلتووری کوردی و بڵاوکردنەوەی بەشداری پێشبرکێکە بوون.

لە بری ڕێپێوانی نەریتی، کە بەهۆی بارانەوە ئەنجام نەدرا، سەدان کەس لەبەردەم هۆڵی کەلتووری ڕاینهاوزنهال دەستی یەکیان گرت و هەڵپەرکێیان کرد.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لەوکەسانەی بەشدارییان لە کەلتووری کوردی کردوە و شەهیدبوون دەستیپێکرد. بە ناوی کۆمیتەی ئامادەکار، مامۆستا موستەفا شاهین قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم فیستیڤاڵە تەنها پێشبڕکێ نییە، هەڵگری میراتی کەلتوورییە و گوتی: "هەموو گروپەکان بۆ ئێمە سەرکەوتوون."

پێشبڕکێ و دیاری

لە نێو ئەو ١٩ گروپەی کە ڕۆژی شەممە نمایشیان کرد، هەڵپەڕکێی سیپان ئامارا ژن لە شاری هامبۆرگ پلەی یەکەم و کۆما نودەم لە کیل پلەی دووەمی بەدەستهێنا و سەرکەوتن بۆ کۆتایی.

لە کۆتایی ڕۆژی یەکشەممەدا:

گۆڤەند ئار (ووپەرتال) بە هەڵپەڕکێی هەرێمی چەولیک، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

گۆڤەند سیپان ئامارا (هامبۆرگ) و ئاریا مارا (کۆڵن) پلەی دووەمیان بەدەستهێنا،

کۆما ئامارا دێرسیم (هامبۆرگ) بە هەڵپەڕکێی هەرێمی دێرسیم پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا.

دیاری تایبەت

دیاری توێژینەوە بەخشرایە گروپی بێریڤان (وێسڵ) و تیمی فۆلکلۆری دویسبورگ بۆ توێژینەوە لەسەر ٧٠ پەڕە لەسەر کەلتووری ئێزدی.

خەڵاتی تایبەت بەخشرایە ئەکرێم دەمیر، دامەزرێنەری گۆڤەند سیپان ئامارا و ئۆزگە ئەل لە کیل.

چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ و ئاهەنگگێڕان تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام بوو، پاشان کۆتایی هات.

OSZAR »