دایکێک دوای ٢٩ ساڵ گەران بە دوای ئێسک و پروسکی کوڕەکەییدا سەردانی ئیهەدە دەکات

دایکە نەفیسەی ئەرکەکەی تەمەن ٧٩ ساڵ بۆ دۆزینەوەی ئێسک و پروسکی کوڕەکەی کە لە ساڵی ١٩٩٦دا لە ناوچەی ئامەد لە جەنگدا شەهید بوو، سەردانی ئیهەدە دەکات.

میقداد ئەرکەک ساڵی ١٩٩٢ بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکە بوو دوای چوار ساڵ تێکۆشان لە ساڵی ١٩٩٦دا لە سێگۆشەی نێوان لجە و پاسووری ئامەد و دارهێنی چەولیگ شەهید بوو.

بنەماڵەکەی لە ساڵی ٢٠٠٠ دا لە ڕێگەی پەرتووکێکەوە کە لەوساڵەدا بڵاوبووەوە زانیان کوڕەکەیان شەهید بووە. لە پەرتووکەدا ئاماژە کراوە بەوەی تەرمی شەهید میقداد ئەرکەک لە ناوچەی شاتۆش بینراوە. بەڵام بنەماڵەکەی نەیتوانی دەستییان پێبگات.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی چەند ساڵەی بنەماڵەکەی زانیاری ئەوەیان دەستکەوتووە، لە چەمی سامورە گوندنشینان تەرمی پێنج گەریلایان بینووەتەوە و لەو بارەیەوە زانیارییان داوە بە جەندرمەی تورک.

دایکە نەفیسە ئەرکەکی دایکی شەهید میقداد لە بارەی هەوڵدانەکانی بۆ دۆزینەوە ڕوفاتی کوڕەکەی گوتی: "ئاواتمە پێش مردنم گۆڕی کوڕەکەم ببینین بە چاوەکانی خۆم" و دوای کرد لە هەرێمەکەدا پشکنین و هەڵکۆڵین لە هەرێمەکەدا بکرێت. بنەماڵەی شەهید میقداد دوایان کرد ڕوفاتی کوڕەکەیان دەستکەوێت، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاریان داوە سەردانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) بکەن.

OSZAR »