بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، داواکاریی نوێ پێشکەش کرا
بنەماڵە و پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ بە مەبەستی دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێیان ئاراستەی بەڕێوبەری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
بنەماڵە و پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ بە مەبەستی دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێیان ئاراستەی بەڕێوبەری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەر ئاپۆ و مەزڵوم دینچ پارێزەری، داواکاری دیداریان ئاراستەی بەڕێوبەری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
هەروەها بەهەمان مەبەست ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش داوای کۆبوونەوەیان ئاراستەی داواکاری گشتی و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.