بە دیمەن

سیاسەتمەداران لە تاراوگەوە پشتگیریان لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد

سیاسەتمەدارانی تاراوگە پشتگیری خۆیان بۆ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی پەکەکە دەربڕی و گوتیان: "پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین زیاتر یەکێتی گەلی کوردی کردووە بە پێویستی و ڕێگەی بۆ دیدگاکانی چارەسەری دیموکراتیک کردەوە."

سیاسەتمەدارانی تاراوگە لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەیان هەڵسەنگاند و جەختییان لەوەکردەوە گرنگترین ڕۆڵی کاریگەر لەم پرۆسەیە کە هاوکاتە لەگەڵ پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوییندا ڕۆڵی سیاسیانەیی ڕێبەر ئاپۆیە.

'بڕیارەکەی پەکەکە بۆ ڕەخساندنی ئاشتییە'

ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) د. مەجید حەسۆ ئاماژەی بە گرنگی بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری پرسە ڕیشەییەکانی هەرێمەکە کرد و گوتی: "کوردان هەرگیز هاندەری شەڕ نەبوون. خواستی کوردان ژیانێکی ئاشتیانەیە و وەک نەتەوەکانی دیکە خاوەنی مافە بنەڕەتییەکانی خۆیان بن و بە زمان و ناسنامەی خۆیانەوە بژین. کوردان هەمیشە بوون بە قوربانی سیاسەتە نێونەتەوەییەکان. وڵاتانی هەرێمەکە هەمیشە هەوڵیان داوە ڕێگری لە هاوپەیمانی یەکڕیزی کوردان بکەن. بۆ نموونە بە دامەزراندی دوو ئیدارەی دەسەڵاتداری لە باشووری کوردستان هەمیشە مەرامی ڕێگریکردن لە یەکڕیزی کوردانیان هەبووە."

د. مەجید حەسۆ ئاماژەی بە کاریگەری سیاسەتی نێونەتەوەیی وڵاتە هەژموونگەراکان کرد لەسەر دەوڵەتانی ناوچەکە و جەختی لەوەکردەوە ئەو دەوڵەتانە هەمیشە گەلی کوردییان کردووە بە ئامارازی بەرژەوەندییەکانیان و پەیوەست بە ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی گوت: "بانگەوازییەکەی بەڕێز ئۆجالان پێشبینییەکی مەزنە بۆ داهاتووی ناوچەکە. ئەم پێشبینیانە هی کەسێکی خاوەن بەرپرسیارێتییە. نە ئۆجالان کورت بیردەکاتەوە و نە پەکەکەیش لە سەختییدایە. بەڵام لە ئێستادا گەلی کورد پێویستی بە ئاشتی هەیە. خەباتی پەکەکە بۆ رەخساندنی ئاشتی بووە. بۆیە ئەم بانگەوازییە دەرفەتێکی مەزن پێشکەش دەکات. بەرپرسیارێتی هەموومانە ئەم دەرفەتە وەک دەرفەتی گەلەکەمان هەڵسەنگێنین."

'پەیامە مێژووییەکە بۆ هەموو گەلی کورددە'

ئەندامی کەنەکە ئەسرین قادری کە دانیشتوویی ئەمریکایە جەختی لە گرنگی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە و ئەماژەی بەوەکرد وەک ژنێک بەهەموو شێوەیەک لەگەڵ پەیامەکەدایە چونکە پەیامێکە بۆ هەموو کوردستان و گوتی: "ڕانگە ئافێرێندراوەکەی بەڕێز ئۆجالان بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردنەوەی دەرگایە بەڕووی پرۆژەیەکی نوێیی گۆڕانکارییدا. ئەوەی باوەڕی بە دۆزی کورد هەبێت پێویستە خاوەنداری لەم پەیامە گرنگە بکات. چونکە تەنها بابەتێکی سیاسی نییە، بەڵکو پارێزەری داهاتووی زمان و ناسنامەی گەلانە. بەڕاستی ئاسایشی گەلەکەمان تەنها بە دیالۆگ دەڕەخسێندرێت."

نەسرین قادری بانگەوازی لە هەموو گەلی کورد و بەتایبەت لە دایکانی کورد کرد بەهەموو شێوەیەک پشتگیری لەسەر بنەمای پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ پشتگیری لە پرۆسەکە بکەن.

'پرۆسەکە کاریگەری ئەرێنی هەیە بۆ ئایندەی هەرێمەکە'

سەرۆکی کۆڕبەندی ئەڵمانی-کوردی د. یاسین بەهرامیش ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد دەتوانێت بە تێکۆشانی هاوبەش ئایندەی خۆیان دیاری بکەن و خۆسەری خۆیان لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە دەستبهێنن. د. بەهرام پەیوەست بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوەدا بانگەوازییەکە هیواییەکی زۆری لە نێو گەلانی ناوچەکەدا ئافراندووە و گوتی: "لەو باوەڕەدام گەر ئەم پرۆسەیە بە تێکۆشان و ستراتیژی درووستەوە بەڕێوەببرێت ئەوا دەتوانرێت لە باشوور فیدرالێزم، لە ڕۆژئاوا مۆدێلێکی خۆسەری و لە باکووریش سیستەمێکی دادپەروەرانە بچەسپێنێت.

بێگومان ئەمە تێکشکێنەری سنوورە دەستکردەکانی نێوان پارچەکانی کوردستانە، ئەمەش بە مانای جێبەجێ کردنی سیستەمی کۆنفیدرالێزمی دێت و کاریگەرییەکی ئەرێنی بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەڕەخسێنی و دەبێتە گرەنتی داهاتوویان."

OSZAR »