ناسنامەی دوو گەریلای شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و گوتی: "هاوڕێیانمان باوەڕ و وڵات بوونە نموونەیەکی هەڵبژێردراوی هەڵوێستی ئاپۆیی."
هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و گوتی: "هاوڕێیانمان باوەڕ و وڵات بوونە نموونەیەکی هەڵبژێردراوی هەڵوێستی ئاپۆیی."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (نەڕەچە-هەپەگە) ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە کاتی جیاوازدا لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەراندا لە زاپ شەهید بوون.
هەپەگە-نەڕەچە پەیوەست بە شەهیدبوونی هەردوو گەریلاوە ئەم ڕاگەیاندراوەی بڵاوکردەوە:
"لە ڕاگەیاندروەکەی ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ماندا ئاشکرامان کرد لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەردا لە ٢٧ـی ئایاری ٢٠٢٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەرلێ لە تۆپبارانی دووژمندا هاوڕێیانمان وڵات و لە ٣٠ـی ئایاردا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ لە هێرشی تانکدا هاوڕێمان باوەڕ شەهید بوونە.
میلیتانانی فیدایی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و شەڕڤانانی بە بەڕیاری ڕێپێوانی ئازادیمان؛ باوەڕ و وڵات بوونە نموونەیەکی بەهێزی هەڵوێستی ئاپۆیی. لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێزی بتەوی ئیرادەیی ئاپۆیی گەریلاکانی ئازادی کوردستانیان نیشانی هەموو جیهان دا. هاوڕێیانمان باوەڕ و وڵات بەوپەڕی ئیرادەوە بەرخۆدانیان کرد، لە سەخترین گۆڕەپانی شەڕکردندا بە هۆشیاری مێژوویی جوڵانەوە و پێرۆفۆرمانسێکی سەرکەوتوویان ڕابەریی کرد. بەوپەڕی شایستەییەوە ستراتیژی خەباتییان جێبەجێ کرد و وەک میلیتانێکی نموونەیی ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا نووسییەوە. بۆ هەمیشە بە هەڵوێست فیداییان لە شەڕ و ژیاندا ناویان زیندوو دەبێت. بەڵێن دەدەین بە تێکۆشانمان خەیاڵی هاوڕێیانمان بۆ ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بگەیەنین بە سەرکەووتن.
لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژایی هاوڕێیانی شەهیدمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەکەین. بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە ببینە ڕێچکەگری خەون و خەیاڵی هاوڕێیانی شەهیدمان.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: وڵات هێمن
ناو و پاشناو: ئەدهەم کۆجامان
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک – باوک: قەدریە – عەلی
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٧ـی ئایاری ٢٠٢٥ / زاپ.
***
ناسناو: باوەڕ سەرحەد
ناو و پاشناو: موحەمەد ئاراس
شوێنی لە دایکبوون: ئەرزڕۆم
ناوی دایک – باوک: مەقبوڵە – سەلیمی
کات و شوێنی شەهید بوون: ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٥ / زاپ.
***