لە سووریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەشت کەس کوژراون

سۆهر ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە سووریادا لانیکەم هەشت کەس بە ڕووداوی جۆراوجۆر کوژراون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سووریا لانیکەم هەشت کەس بە ڕوودوای جۆراوجۆر کوژراون.

سۆهر لە ڕاگەیاندراوەکەییدا سەبارەت بە کوشتنی هەشت کەس زانیاری بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەدا لە گەڕەکەکانی عەربین و بەرناوی حەما گروپێکی چەکداری نەناسراو دوو کەسیان کوشت، لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەبیش لە ئەنجامی شەڕی نێوان چەند گەنجێک، کەسێک کوژرا.

هەروەها سۆهردا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە گوندەواری حەما کەسێک پاش ڕفاندنی تیرۆر کراوە. لە گوندەواری ڕۆژئاوای حەلەبیش بەهۆی تەقەکردنی هەڵەوە کەسێک کوژرا.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکە سۆهردا هاتووە؛ لە گوندی شەلالی شاری هۆڵی ڕۆژهەڵاتی حەسەکە تەرمی کەسێک دۆزراوەتەوە، هەروەها لە هەرێمی ئەبو خەشەبی گوندەواری ڕۆئاوای دێرەزۆر دووکەس لە لایەن گروپێکی چەکدارەوە کوژران.

OSZAR »