نوێکرایەوە

یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد

یەرەکە شەهیدبوونی گەریلا ڕەشید ڕۆژهاتی ڕاگەیاند کە لە ٧ـی ئاداری ٢٠٢٤دا لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بووە و گوتی: " بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە خەونی هاوڕێیانی شەهیدمان بگەینین بە سەرکەووتن."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی شەهیدبوونی گەریلا ڕەشید ڕۆژهاتی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بۆ پێکهێنانی خەونی هەموو شەهیدانی درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن و بە سەرکەووتن تاجداری دەکەن.

ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێمان ڕەشید ڕۆژهات لە ٧ـی ئاداری ٢٠٢٤دالە چیای شاهۆ لەکاتی بەئەنجام گەیاندی ئەرکی شۆڕشگێڕییدا، لە ئەنجامی کەووتنەخوارەوەی لە بەرزاییەک شەهید بوو. شەهیدبوونی هاوڕێیمان لە دڵەوە ئازاری داین و زۆر غەمگینی کردین.

هاوڕێمان ڕەشید ڕۆژهات لە جۆلەمێرگ چاوی بە دنیادا هەڵهێنا. لە هۆزی مامخوورییە و لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا پەروەردە بووە. هۆزی مامخووری یەکێکە لەو هۆزانەی خاوەنداری لە ناسنامەی کۆمەڵایەتی خۆی کردووە و خاوەن بنەمای پتەوی وڵاتپارێزین. بە دەیان ڕۆڵەی هێژایان بەخشیوە بە وڵات و شۆڕش. لە نێو بنەماڵەکەی هاوڕێی شەهیدمان، باهۆز (ناجی بۆزکورت)ـی برای شەهید ڕەشید لە ساڵی ٢٠١٦دا لە شڕناخ بە ئەنجامدانی چالاکی فیدایی گەیشت بە شەهادەت.

سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕیی شەهیدمان دەکەین، هەروەها لە کەسێتی هۆزی مامخووری وڵاتپارێزدا سەرەخۆشی خۆمان لە تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە خەونی هاوڕێیانی شەهیدمان بگەینین بە سەرکەووتن.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ڕەشید ڕۆژهات

ناو و پاشناو: کەماڵ بۆزکورت

کات و شوێنی لە دایکبوون: ١٩٨٦ – جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: حەلیمە – حاجی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ـی ئاداری ٢٠٢٤ / چیای شاهۆ."

***
         


        

OSZAR »