عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە توزلوچایەر یاد دەکرێنەوە
کادرانی پێشەنگ ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان کە لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەدا شەهید بوونیان ڕاگەیاندرا، لە گەڕەکی توزلوچایەری ئەنقەرە یاد دەکرێنەوە.
کادرانی پێشەنگ ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان کە لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەدا شەهید بوونیان ڕاگەیاندرا، لە گەڕەکی توزلوچایەری ئەنقەرە یاد دەکرێنەوە.
لە ئەنجامنامەی کۆنگرەکەدا ڕاگەیاندرا کە عەلی حەیدەر قەیتان لە ٣ی تەمموزی ٢٠١٨ و ڕەزا ئاڵتون لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ شەهید بوون.
هەر دوو کادرە پێشەنگەکە ئەمڕۆ لە ماڵی ئاڵتون لە گەڕەکی توزلوچایەری ئەنقەرە یاد دەکرێنەوە.
وێنەی ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان و یادداشتنامەیەک لە شوێنی یاد کردنەوەکە دانرا.
لە کاتی یاد کردنەوەکەدا لەسەر ژیانی ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان سینەفزیۆنێک تەماشا دەکرێت.
هەروەها ئەوەش زانراوە هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقر خان و تولای حاتەم ئۆغۆللاری و چەندین سیاسەتمەدار بەشداری یاد کردنەوەکە دەبن.