دەیانەوێت بە فرتوفێڵ کورسی کۆتاییەکان لە ئیزدییەکان وەرگرنەوە

بە نوێکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەیانەوێت بە فرتوفێڵی سیاسی پشک-کورسی کۆتاییەکان لە ئێزدییەکان وەرگرنەوە. پەدەکە و بەشێک لە شیعەکان خواستیانە پشکی کۆتایی ئێزدییەکان بۆ دانوستان و ڕێککەوتنی خۆیان بەکاربهێنن.

بڕیاردرا لە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت. لەمساڵدا گۆڕانکارییەکی نوێ لە بڕگەکانی هەڵبژاردندا کراوە، ئەمەش ناڕەزایەتی لە نێو هەموو پێكهاتەکان و بە بەتایبەت لە نێو کۆمەڵگەی ئێزدییدا لێکەوتەوە. بەگوێرەی ئەو خاڵەکی لە یاسای هەڵبژاردندا زیاد کراوە، کەسانێکیش کە لە دەرەوەی پارێزگای نەینەوادان دەتوانن بۆ کۆتاییەکانی ئیزدی، شەبەک، فەیلی و مەسیحییەکان دەنگ بدەن. یانی لە هەر شوێنێکی عێراق بێت دەتوانێت بۆ کورسی کۆتاییەکانی ئێزدییەکان دەنگ بدات. هەرخۆیی تا ئێستا پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا بەرانبەر کەمی ژمارەی کورسی کۆتاییەکان ناڕازایبوون، لە ئێستاش بە دواوە بەم فرتوفێڵە سیاسییە بە واقعی ئەو پشکەیان لە دەست دەردە‌هێندرێت. بەم یاسایەیی ئێستاوە کەسانی پکێهاتەکانی دیکە دەتوانن بۆ کۆتاییەکانی ئیزدی و کۆتاییەکانی دیکەی دەشتی نەینەوا دەنگ بدەن. 

فرتوفێڵ لەسەر کۆتاکانی ئێزدییەکان 

ئەم یاسایە لە شەنگال، بەتایبەتی لە ناو کۆمەڵگەی ئێزدییدا، وەک قۆناغێکی نوێی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان شڕۆڤە دەکرێت. لە بارودۆخی ئێستادا، خۆیان بە دەیان هەزا ئێزدیی کۆچبەر لە کەمپەکانی باشووری کوردستان لە ژێر فشارەکانی پەدەکەدا دەنگی خۆیان بەکاردەهێنن. بەم شێوەیە، ئەم ساڵانە کەس گوزارشت لە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی ناکات، بە بەربژێری پەدەکە دەچنە پەرلەمانی عێراق. بەم دوایین یاسایە تاکە کۆتای ئێزدی بە تایبەتی گوزارشت لە ئێزدییەکانی چیای شنگال دەکات، دەیانەوێت بە فروتوفێڵی سیاسی لە دەستیان دەربهێنن. ئەم بابەتە لە ناو سیاسەتمەدارانی ئێزدییدا وەک یارییەکی سیاسی و ڕێکەوتنی پەدەکە و حەشدی شەعبی هەڵدەسەنگێدرێت. لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە دانوستانەکانیان لەسەر کوتای ئێزدییەکان، زیانیان گەیاندووە بە بەرژەندی و ماف کۆمەڵگەی ئێزدی و بەم شێوەیە وەک ئەوەیە لە پشتەوە خەنجەریان لێدابن. ئەم بارودۆخە زۆر ڕەهەندی نەرێنی لەخۆ دەگرێت. 

ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە پارتە سیاسییە سەرەکییەکان، وەک پەدەکە و بەشێک لە شیعەکان، ئەو کۆتایەیی بۆ ئێزدییەکان دیاریکراوە، دەیەویانەوێت بۆ دانوستان و ڕێکەوتنی سیاسییەکانی خۆیان بەکاری بێنن. ئەمەش مانای ئەوەیە کە مافی ئێزدییەکان وەک پرسی مافی مرۆڤ نەبینراوە، بەڵکو وەک ئامرازێکی سیاسی سەیرکراوە و ئێستا لە دژی خۆیان بەکاردەهێنرێت. 

نەبوونی نوێنەرایەتی ڕاستەقینە 

کۆمەڵگەی ئێزدی، لە دوای کۆمەڵکووژییەکانی داعش لە دۆخێکی زۆر هەستیار و سەختیدایە. لەم کاتەدا پێویستییان بە نوێنەرایەتییەکی بە هێز و ڕاستەقینە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا هەیە، کە بتوانێت مافەکانیان بپارێزێت، هەرێمەکەیان سەرلەنوێ بونیات بنێنەوە و سەقامگیری مسۆگەر بکەن. کاتێک بابەتەکە دەبێتە دانوستان، ئەم نوێنەرایەتییە لاواز دەبێت. 

دابەشکردن و کەمکردنەوەی کاریگەری ئێزدییەکان 

کاتێک پارتە سیاسییە گەورەکان لەسەر کورسی کۆتاکان ڕێکناکەون یان وەک کارتی دانوستان بەکاری دەهێنن، ئەمە دەتوانێت لە ناو خودی کۆمەڵگەی ئێزدی ناکۆکی دروست بکات. ڕەنگە هەندێک کەس یان گروپ لەگەڵ پارتە سیاسییە جیاوازەکان پەیوەندییان هەبێت، ئەم دۆخەش دەتوانێت ببێتە هۆی دابەشبوون لەناو ئێزدییەکاندا کە خۆیان بە کۆمەڵگەیەک لە عێراق نەزانن. 

ئامانجی کوتاکان ئەوەیە دەنگی کەمینەکان لە سیاسەتی وڵاتدا بیسترێت. کاتێک ئەم کەمینانە لە یارییە سیاسییەکاندا، دەنگی ڕاستەقینەیان کەم دەکرێتەوە یان دەخنکێنرێت، ئەمە واتای لە ناوبردنی کۆمەڵگە دێت. ئەمڕۆ عێراق و بەتایبەت لایەنە سیاسییەکان بەم ڕۆڵە هەڵدەستن، دەیانەوێت بەم هەڵبژاردنانە دەنگی کۆمەڵگەی ئێزدی کەم بکەنەوە و کوتاکانیش لە دەستیان دەربهێنن. 

بۆ کۆمەڵگەیەک کە ڕووبەڕووی کۆمەڵکووژی بووەتەوە و بە ساڵان لە ژێر فشار و ستەمدایە، ئەم جۆرە بازاڕکردنە باوەڕیان بە سیستەمی سیاسیی عێراق لاواز دەکات. دەبینن کە مافەکانیان لە پێشەوەی پرۆگرامی پارتییە سیاسییەکان نییە، بەڵکو تەنها وەک ئامرازێکن. 

ئاستەنگی گەڕانەوە و نۆژەنکردنەوە 

زۆرێک لە ئێزدییەکان هێشتا لە کەمپی پەنابەرانن و هەرێمەکانیان بە تەواوی نەبوژاوەتەوە. لە کاتێکدا سیاسەتی ناوەندی لەسەر پرسە بنەڕەتییەکانیان کارناکات، بەڵام دانوستان لەسەر کوتاکانیان دەکات، ئەم پرۆسەی گەڕانەوە و ئاسایکردنی ژیانیان زیاتر ڕێگری لێ دەکرێت، لەم دواییەدا کومیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیارێکی توندی بەرانبەر کۆچبەران دا و گوتی، "هەر کۆچبەرێک دەتوانێت لە شوێنی نیشتەجێبوونیدا دەنگی خۆی بدات"، ئەمەش خزمەت بە بەرژەندی پەدەکە دەکات. 

مەترسی لەسەر داهاتووی کۆمەڵگەی ئێزدی 

گەر ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی لە سیاسەتی عێراقدا گوزراشتی لێ نەکرێت، یان نوێنەرایەتییان بۆ ئامانجەکانی تر بەکاربهێنرێت، داهاتوویان لە عێراق هەمیشە لە مەترسیدا دەبێت. بە کورتی، "خەنجەریان لە پشتی کۆمەڵگەی ئێزدی دا" نیشانیان دا کە پارتییە سیاسییەکانی عێراق، بە کردەوەکانیان لەسەر کوتاکانی ئێزدییەکان، نەک تەنها مافی ئەم کۆمەڵگەیەیان پشتگوێ خستووە، لە هەمانکاتدا زیانیان بە باوەڕی و یەکگرتنیان گەیاندووە، لە کاتێکدا زۆرترین پێویستیان بە پشتیوانی و یەکێتی هەیە.   

شایانی بیرهێنانەوەیە، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت. ئەم بەروارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دیاریکراوە و کومیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان (IHEC) ئامادەیی خۆی بۆ چاودێری ڕاستەوخۆیی ڕاگەیاندووە . 

OSZAR »