٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کەنەکە کۆتایی هات
لە ٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کەنەکە دەربارەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کورد، ستراتیژی دیپلۆماسی و یەکێتی نەتەوەیی، گفتوگۆی بەرفراوان کرا. کۆنگرە بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆک و ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆتایی هات.
لە ٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کەنەکە دەربارەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کورد، ستراتیژی دیپلۆماسی و یەکێتی نەتەوەیی، گفتوگۆی بەرفراوان کرا. کۆنگرە بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆک و ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆتایی هات.
لە دانیشتنی دووەمین ڕۆژی جڤاتی گشتی ٢٣هەمینی کەنەکە، کۆنسەی بەڕێوەبەری هەڵبژاردنی ئەنجامدا. بە گفتوگۆ و کۆی دەنگی نوێنەران، ١٩ ئەندانی کۆنسەی بەڕێوەبەری بوون بە ٢٣ ئەندام. پاشان هەڵبژاردن کرا. کۆنگرەکە بە خۆناساندنی ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری و پێشنیارەکان بەردەوام بوو.
هاوسەرۆکانی کەنەکە زەینەب موراد و ئەحمەد کاراموس کە دووبارە وەک هاوسەرۆک هەڵبژێرانەوە، قسەیان کرد و سوپاسی هەمووانیان کرد. زەینەب موراد ڕایگەیاند لەم قۆناغەدا بەرپرسیارێتیی مەزنیان لەسەر شانە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد، گوتی: "دەبێت خەباتی نەتەوەیی بەدیسپلینتر بکرێت و زەمینەی دیپلۆماتیک پتەوتر بکرێت".
ئەحمەد کاراموس ڕایگەیاند قۆناغەکە هەستیارە، گوتی: "لە دوو ساڵی بەردەمماندا بۆ پتەوکردنی خەباتی یەکێتیی نەتەوەیی و پەیوەندیی دیپلۆماسی و نێونەتەوەیی وەک یەک دەنگ کاردەکەین بۆ نوێنەرایەتی گەلی کورد".
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە زوبەیر ئایدار ڕایگەیاند بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، دەبێت تورکیا دەست هەڵبگرێت لە نکۆڵیکردن لە گەلی کورد.
ئایدار بانگەوازیکرد بۆ بەشداربوون لەو کۆنفرانسەی لەلایەن کەنەکەوە ڕێکدەخرێت بۆ یادی ١٠٠ ساڵەی لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی، وە بۆ ئەو گردبوونەوەی کە لە ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت.
کۆنگرەکە بە گفتوگۆ و پێشنیاری بەشداربووانی چوار پارچە و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و کەسانی بەشداربوو، وە باسکردن لەسەر پاراستنی دەسکەوتەکانی کوردستان، کۆتایی هات.
ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە
ئەم کەسانە بۆ کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە هەڵبژێردران"
١- شێخ شەماڵ
٢_ ڕەفیق غەفوور
٣_ ئەکرەم حوسۆ
٤_ ئیبراهیم عەلیپوور
٥_ بەهزاد پیرموسا
٦_ شێرکۆ محەمەد ئەمین
٧_ فاروق جەمیل
٨_ میران ساڵەح
٩_ شوکروڵا محەمەد ئەمین
١٠_ عوسمان ئەرگین
١١_ سەعید سەنەندەجی
١٢_ یەعقوب میرزا
١٣_ زوبەیر ئایدار
١٤_ نەیلوفەر کۆچ
١٥_ ڕۆژین موکریان
١٦_ دیمەن سوهرابی
١٧_ شەهلا حەفید
١٨_ ئاریا عیسا
١٩_ فاتمە لەکتۆ
٢٠_ زەینەب موستەفا
٢١_ نورە ئالکیش
٢٢_ پەروین سەعید
٢٣_شیلان ئیمانئۆغلو