بە دیمەن

لە کۆڵۆمبیاوە تا فەرەنسا، چالاکی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێ کرد، ٣٠ حوزەیران لە چەند شارێکی ئەمریکای لاتین و ئەوروپا چالاکی ئەنجامدرا.

لەسەر بانگەوازی هاوبەشی بزووتنەوە ئینتەرناسیۆنالیستەکان و ڕێکخراوە کوردییەکان، ڕۆژی چالاکیی جیهانی بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکانی نەخشکردنی دیوارەکان، خۆپیشاندان، خەباتی پۆستەر هەڵواسین، گرووپەکانی خوێندەوە و چالاکییەکان لەبەردەم نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەکاندا، داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا. هاوکات بانگەواز لە دەوڵەتی تورک و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کرا کە پرۆسەی ئاشتی دەست پێ بکەن و زیندانییە سیاسییەکان ئازادبکەن.

لە کۆڵۆمبیا و سوید لەسەر دیوارەکان وێنەی مەزن نەخشێنرا. لەسەر وێنەکان، پەیامی "لە چیاکان بەدواماندا مەگەڕێن، ئێمە لە هەموو جێیەکین" لەتەنیشت پۆرترێتی ڕێبەر ئاپۆ نووسرابوو.

لە شارەکانی وەک ئۆلوی فینلەندا و مارسیلیای فەرەنسا، پۆستەر و چالاکیی هۆشیارکردنەوە ئەنجامدرا.

لە لوبلیانای سلۆڤینیا، بزووتنەوەی دژە دەسەڵات، پانکارتێکی بە نووسینی "ئازادی بۆ ئۆجالان-ئاشتی و ئایندەیەکی دیموکراتیک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوە" لەسەر باڵیۆزخانەی تورکیا هەڵواسی.

لە کەتەلۆنیا، ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی فیستیڤاڵێکی هاوینەدا کۆبوونەوە، باسی هێزی چارەسەریی گەردوونیی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکیان کرد و پەیامی خوشک_برایەتییان بۆ گەلی کورد دووپاتکردەوە.  

لە مارسیلیا، بە پێشەنگایەتی (CIMK) و کۆمیتەی گەنجانی کورد، خەباتی هۆشیارکردنەوە ئەنجامدرا و دووپاتکرایەوە، دەبێت بناغەیەکی سیاسی و یاسایی دابنرێت بۆ دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی.

کەمپەینی نێونەتەوەیی

٦٩ زانای براوەی خەڵاتی نۆبڵ، پشتگیرییان لە کەمپەینەکە کرد. هەروەها تا ئێستە نامە بۆ سی پی تی، کۆنسەی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراوە.

لە ساڵی دواییدا، کەمپەینی ڕۆژی خوێندنەوەی کتێب، کۆنسێرت، چالاکی هونەری، مانگرتن لە خواردن لە زیاتر لە ٥٠ وڵات بەردەوام بوو.

OSZAR »