بەگوێرەی ڕیکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک ڕۆژی هەینی (٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٥) لە گوندی حەسێ میرکانی سەربە شاری ماباتی سنووری عەفرین ٢٥ داری زەیتوونیان بڕیوەتەوە، هەروەها لە گوندی مەخار جەقەیش ٧٠٪ باخ و باخاتی موستەفا حەموودی حەمالیکۆی جوتیاریان ڕیشەکێش کردووە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە چەتەکانی سوڵاتان سلێمان شا (ئەل عەمشات) دەستوپێوەندەکانیان کە لە عەفرین جێگیرکراون، هەر لە گوندی مەخار جەقە ڕەز و باخەکانی کۆمەڵێک جوتیاریان وێرانکردوە و لەگەڵییدا ئۆتۆمبیل و مۆترۆسکیلی دانیشتوانی گوندەکەیان دزیوە.
ڕیکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕاشیگەیاند بنەماڵەی چەتەکان لە درێژەی تاڵاکارییە ژینگەییەکانیاندا لە ٢٨ـی ئایار باخی زەیتوونی جوتیارێکییان بە ناوی نەزیر موحەمەد کنج خەمیس ڕیشەکێش کردووە.
لە دیمەنێکدا کە جوتیار نەزیر موحەمەد کجن خەمیسی جوتیاری خاوەن باخ سەردانی باخەکەی دەکات، دەردەکەوێت چۆن چەتەکان سەرتاپاکی دارە دێرین و مەزنەکانی باخەکەیان بڕیوەتەوە.