دیوانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی بۆ ڕای گشتی و گەلی وڵاتپارێز بڵاوکردەوە، لە بەستنی کۆنگرەکەدا پەکەکە شەهید بوونی هەردوو شەهیدی پێشەنگ و دامەزرێنەری پەکەکە هەڤاڵ شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوونی ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەوە خوێندرایەوە.
هەڵسەنگاندنی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دووران کاڵکان پەیوەست بە شەهادەتی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون بەم شێوەیە:
"ئەم کۆنگرەیەمان کە ڕێبەر ئاپۆ بەڕوونی دەڵێت لەڕووی ڕێکخستنییەوە دەبێتە کۆتا کۆنگرەی پەکەکە. لە کۆنگرەیەکەی لەم شێوەیەماندا شەهیدبوونی دوو هاوڕێی سەرەتایی ڕێبەر ئاپۆ، دوو هەڤاڵی هێژایی دامەزرێنەری پارتەکەمان ڕادەگەیەنین.
هەموو هاوڕێیان ئەم دوو هەڤاڵە دەناسن. ڕای گشتی دەیانناسن، گەلەکەمان، ژنان و گەنجان زۆر باش دەیانناسن.
هەڤاڵ فواد یەکێک بوو لە هەڤاڵە سەرەتاییەکانی ڕێبەر ئاپۆ
هەڤاڵمان فواد هاوشێوەی هەڤاڵان حەقی و قەرار و کەمال پیر یەکێکە لە هاوڕێ سەرەتاییەکانی ڕێبەر ئاپۆ. هاوڕێیەک بوو بەشداری کۆبوونەوەی بەندوای چوبووک بوو، کا پایە ڕێکخستنییەکانی پارتەکەمانی تێدا دانرا و تا شەهید بوونی درێژە بە کارە رێکخستنییەکانی دا.
دڵسۆزی نەبڕاوەی لە بەشداربوونی ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ دەنواندەوە. بە تێکۆشانی پراکتیکی ماوەدرێژ و شەهیدبوونییەوە ئەم حەقیقەتەیی سەلماند. بە باشترین شێوە نیشانی هەموومانی دا کە چۆن هەرگیز حەقیقەتی ئاپۆیی لەناوناچێت، گوزارشت لە چ کۆمەڵایەتیبوونێکی درووست دەکات. لەنێو ئەم هەلومەرجە زۆر سەخت و ئاڵۆزەدا، لە کاتێکدا کە لە ناوە و دەروەشدا هێرش لەسەر حەقیقەتی ڕێبەرێتی و هێڵی تێکۆشان دەکرا، هەموو کات بەبێ دوودڵی لە دیوی حەقیقەتی ڕێبەرێتییدا وەستا، لەسەر بنەمای هێڵی ڕێبەرێتی هەڵوێستی نواندەوە و تێکۆشانی بەڕێوەبرد.
بە هەموو هێز و هونەری خۆیەوە جەختی لەسەر ڕێکخستنی، پەروەردە و تێکۆشانی پراکتیکیمان دەکردەوە. کاریگەرییەکی زۆری ڕەنجدانەکانی بەسەر هەموومانەوەیە. لە ڕووی هۆشمەندی تیۆرییەوە، لە رووی هەستی شۆڕشگێری وڵاتپارێزییەوە، لە ڕووی کاری پراکتیکیی، بەرخۆدێری، بوێری و فیداکارییەوە هەمووکات هەڵگری هەڵوێستەیەکی پەروەردەکاری و پێشەنگ بوو. هەموومان گەواهیدەری ئەم هەڵوێستەین. لەهەموو بوارێکدا هەست و فکرەکانی بەڕێبازی جیاواز دەردەبڕی. نەک هەرئەوەی هاوکاری ئەدەبیاتی پارتەکەمانی کردووە، بەڵکو خودی خۆی لەگەڵ ڕێبەرئاپۆدا دەستییان پێکردووە و پەرەی پێداوە. ئێستادا لەسەر ئەم بنەمایانە قسەدەکەین، تێدەگەین، دەخوێننینەوە، دەنووسین، دەبینە خاوەن مۆراڵ، هەڵبەست و شیعر دەڵێیینەوە. هەموو ئەمانە بە دەستپێکێکی لەم شێوەیە هاتەئاراوە، یەکێک لەو هەڤاڵانەی کە سەختییەکانی قۆناغی دەستپێکردنی چەشت، دەستپێکردنی هەڤاڵ قەیتان بوو لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا.
جارێکی دیکە بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یادی دەکەمەوە.
هەڤاڵ ڕەزا نوێنەری کەسایەتی کەمال پیر بوو
هەموو هەڤاڵان زۆر بەباشی هەڤاڵ ڕەزا دەناسن. لە کاتی گرووپی سەرەتاییدا لە ئەنقەرە بەشدار بوو، لە گرووپەکەدا جێگەی گرت، لە پەرەدان بە تەڤگەر و بونیادنانی هێڵی چالاکییدا هاوکارییەکی مەزنی لە بەهێزبوونی تێکۆشان و ڕێکخستنییدا کرد.
هەر وەک چۆن هەڤاڵ فواد هەوڵیدا ببێتە ڕوح، هۆشمەندی و هەستی تێکۆشانی ڕێبەرێتی و لەو بوارەدا جێگەیەکی گرنگ و کاریگەری گرت... هەڤاڵ ڕەزایش بۆ زۆرێک لە هەڤاڵان نەناسراوبوو، زۆرێک لە هەڤاڵان حەقیقەتی ئەوییان ناسی. ناتوانم بڵێم لەو کاتەدا هەموو هاوڕێیان هەڤاڵ ڕەزایان دەناسی.
باسی کەسایەتی میلیتانێکی ڕاستەقینە، شۆڕشگێر و کەسایەتی کەمال پیرم کرد. هەڤاڵ ڕەزا دووەم نوێنەری کەسایەتی کەمان پیر بوو. لە نێو سەختترین بارودۆخی هێڵیی تێکۆشانماندا، لە جێگەیەک کە هیچ ئیمکانێکی تێدا نەبوو، لە بەرانبەر هەموو جۆرە دووژمنێکی پاشڤەڕۆ بە بوێری و فیداکاری، بە ڕێبازی ئافرێنەر و ژێرێتییەوە هاوکارییەکی مەزنی لە ئافراندنی چالاکی پەکەکەدا کرد.
دواتر کەوتە زیندانەوە. لە زیندان خوێندییەوە و لێکۆڵێنەوەی کرد. پەرەی بە هۆشەمەندی تیۆری خۆیدا. هونەری بەڕێوەبەریی ڕێکخستنی بەرەوپێشەوە برد. تێگەشتنی سیاسیانەی بەرفراوان کرد. لە کاری ڕێکخستنی تا بگات بە کاری دیبلۆماسی، بەشداری چەندین ئەرکی جیاواز بوو. بەڵام لە ناو پارتدا یەکەم ئەرکی فەرمی هەڤاڵ ڕەزا لە ڕێکخستنی کۆمیتەی ناوەندی دوای کۆنگرەی یەکەم، ئەندامێتی کۆمیتەی سەربازی ناوەندی بوو. یارمەتیدەری محەمەد قەرەسونگور بوو وەک فەرماندەی کۆمیتەی ناوەندی ئەرکی پێسپێردرا. لە ئامادەکردن و بەڕێکخستنکردنی بەرخۆدانی سێوەرەگدا لەگەڵ هاوڕێ محمەد قەرەسونگور لە ڕێزەکانی پێشەوە کاری کرد، ڕەنجێکی مەزنی دا و هاوکاری کرد. لە نێو شەڕێکی لەم شێوەیەدا بەدیلی کەوتە دەستی دووژمن.
پێویستە ئەمە بزانرێت، ئەم تایبەتەمەندییانە هاوشێوەیی کەسایەتی کەمال لێکۆڵێنەوەی لەسەر بکرێت و تێیبگەین. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە شەهید هاوڕێ ڕەزا بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یاد دەکەمەوە.
ڕێبەر ئاپۆ هەموو کات ئەمەی دەگووت. هەموو ساتێکی پەکەکە بە زۆر و زەحمەتی، بە تێکۆشان و ئافراندن بەدەستهێندراوە. هیچ شتێک خۆبەخۆ نەهاتووە، بەشێوەیەکی ئاسان نەئافرێندراوە. بەم زۆر و زەحمەتییەوە، ئاستەنگییەکانی تێکۆشان ئاسایی نەبوو. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'وەک هەنگاونانە لەسەر نوکی چەقۆدا'. لەم ڕێپێوانەدا هەندێک بریندار بوون، هەندێکیش خوێنیان ڕژا. هەر ساتێکی تێکۆشانی ئازادی ٥٢ ساڵەمان بە زۆرترین سەختی، بە فیداکاری بە قارەمانێتی و بوێرییەوە لە بەرانبەر ئاستەنگییەکان، بە شەهادەتەوە دەستهێنراوە.
هیچ شتێک بە ئاسانی، بێ قوربانی بەدەستنەهێندراوە."