لە فەرەنسا کۆبوونەوەی ئاشتی و دیموکراسی بەڕێوەچوو

لە کۆبوونەوەی گەل لە مانتێس لا جۆلی ئاماژە کرا بە تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسیی تەڤگەری ئازادیی کورد و ڕۆڵی ژنان.

لە شاری مانتێس لا جۆلی لە پاریس، لەسەر بناغەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.

کۆبوونەوەی گەل بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد. ئاماژە کرا بە گرنگیی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەروەها، تیشکخرایە سەر زیادبوونی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختکرایەوە کە بەرامبەر ئەو شتانەی ئەم شەڕە زیانی پێ دەگەیەنێت، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کورد و هەموو گەلان، دەسکەوت دەهێنێت.

جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی کە تەڤگەری ئازادیی کورد بە فیداکاریی مەزن توانی گەلی کورد لە لەناوچوون ڕزگاربکات، ڕۆڵی گرنگی گێڕا لە ناسینی کورد وەک نەتەوەیەک. ڕاگەیاندرا کە ئەم سەرکەوتنە نەوەک تەنها بۆ کورد، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش نموونەیە مۆدێلێکی ژیانە بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە.

دووپاتکرایەوە، ئەو دەسکەوتانەی کە تەڤگەری ئازادیی کورد بە قوربانیدانی مەزن بەدەستی هێناوە، بەرئەنجامی تێکۆشانی هاوبەشی گەلانە. تێکۆشان بۆ ئاستێکی نوێ گوازراوەتەوە، ئاشتی بە ڕەنج و خەبات دێتەدی، لەم ڕووەوە ئاماژە کرا بە ڕۆڵی ژنان کە بەشێکە لەم تێکۆشانە.

کۆبوونەوەی گەل بە ئاڵوگۆڕیی بۆچوونەکان کۆتایی هات.

OSZAR »