ڕۆژنامەنووس حەسەن زازا دەستبەسەر کرا
حەسەن زازا نوێنەری فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕاگەیاندنی عەرەبی لە سوریا، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریاوە دەستبەسەر کرا.
حەسەن زازا نوێنەری فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕاگەیاندنی عەرەبی لە سوریا، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریاوە دەستبەسەر کرا.
حەسەن زازا ئەندامی یەکێتی راگەیاندنی ئازاد و نوێنەری فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕاگەیاندنی عەرەبی سوریا لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریاوە دەستبەسەر کرا.
یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد(یەرەئا) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی کاتی سوریا، حەسەن زازا، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی یەکێتییەکە و نوێنەری فیدراسیۆنی نێونەتەوەی راگەیاندنی عەرەبی سوریا دەستبەسەر کردووە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مامۆستا و ڕۆژنامەنووس حەسەن زازا لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.
یەرەئا دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووس حەسەن زازای ئیدانە کرد و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو حکومەتی کاتی سوریا کرد کە دەستبەجێ حەسەن زازا ئازاد بکەن و بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان جێبەجێ بکەن و دۆخێکی ئارام و گونجاو بۆ خەباتی ڕۆژنامەنووسان دابین بکەن.
یەرەئا لە کۆتاییدا پشتگیری خۆی بۆ هەموو ڕۆژنامەنووسان کە ڕووبەڕووی پێشێلکاری و ئاستەنگی دەبنەوە دووپات کردەوە.