سبەی ڕێپێوانێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت

لەژێر ناونیشانی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' سبەی لە شارەکانی کانتۆنی جزیرە ڕێپێوان بەڕێوەدەچێت و داوای ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت.

ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ

دەستپێشخەری گەلی کانتۆنی جزیرە، لە شارەکانی قامیشلۆ و دێرک لە ئامادەکارییدایە بۆ ڕێپێوان  بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

بە گوێرەی کۆمیتەی ئامادەکاری ڕێپێوانەکە، سبەی (٢٥ـی حوزەیران) لە شاری قامیشلۆ ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوە دەچێت، ڕێپێوانەکە لە کاتژمێر١٨:٠٠ لە فولکەی عوسمان سەبرییەوە دەست پێدەکات و تا ناوەندی چاند و هونەری محمد شێخۆ بەردەوام دەبێت.

بە هەمان مەبەست لە شاری دێریک و لە ٢٦ـی حوزەیراندا ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت. ئەندامانی دەستپێشخەرییەکە لە ڕێگەی کۆمینەکانەوە بانگەوازی بەژداریکردنی جەماوەریان بۆ ڕێپێوانەکە کرد. بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجام بدرێت.

OSZAR »