ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (نەڕەچە) ڕایگەیاند هێرشەکانی سوپای تورک بەفراوانی لەسەر هەرێمەکانی پارستنی مەدیا، بە دیاریکراوەی لەسەر زاپ و مەتینا بە سەختی بەردەوامە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەسنیشان کراوە لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکدا ٢ گەریلای ئازادی کوردستان لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون. هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بەوەداوە تا هێرشەکانی سوپای تورک بەردەوام بێت ئەوا گەریلا وەڵامی پێویستی ئەو هێرشانە دەداتەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کراوە لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی پێویستی گەریلادا لە دژی هێرشەکان ٣ سەربازی داگیرکەر بە سزا گەیاندراون و ٢ـی دیکەش برینداربوون.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەیدا هەپەگە-نەڕەچە دەڵێت:
"گۆڕەپانەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بە درۆنی بۆمبڕێژکراو، تۆپ و چەکی قورس بۆردوومان کران. هەروەها تونێلەکانمانیش بە تەقەمەنی بۆردوومان کرا. هێرشەکانی سوپای تورک بە سەختی لەسەر تونێلەکانمان لە هەرێمی مەتینا و شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ئەنجام دەدرێت. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەی سوپای داگیرکەردا لە ٢٧ـی ئایاری ٢٠٢٥ هاوڕێمان وڵات، لە ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٥دا هاوڕێمان باوەڕ شەهید بوون. دواتر زانیاری بەرفروان لەسەر ناسنامەیی هاورێیانی شەهیدمان بڵاودەکرێتەوە.
هێزەکانمان دژی هێرشەکان لە چوارچێوەی خۆپاراستنی ڕەوادا وەڵام دەداتەوە. تاوەکو کارە داگیرکارییەکانی سوپای تورک و هێرشەکانی بۆ لەناوبردنی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەردەوام بێت، هێزەکانمان بۆ خۆپاراستنی خۆی وەڵامی پێویست دەداتەوە."
هەپەگە-نەڕەچە پەیوەست بە هێرشەکانی سەر گەریلا و وەڵامدانەوە ڕەواکانی هێزەکانی گەریلا ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
"هێرشەکانی سوپای تورک؛
لە نێوان ٣٠ـی ئایار و ٤ـی حوزەیراندا لە هەرێمی مەتینا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا و شێلازێ ١٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانی بەرخۆدانمان لە گۆڕەپانی گردی ئامێدی ١٣ جار بە تەقەمەنی بۆردوومان کران.
لە نێوان ٢٩ـی ئایار و ٤ـی حوزەیراندا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٧ جار، لە هەرێمی مەتینا تونێلەکانمان لە گۆرەپای بەرخۆدانی شێلازێ ١٩ جار بە حەفارە و ئەرزکونکەر (دریل) هێرشییان کراوەتەسەر.
لە نێوان ٢٩ـی ئایار و ٤ـی حوزەیراندا لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی گردی زەنگل، کانی سارکێ، دێرەشە، مژێ، زێڤکێ، دەشتی کافیا، گرگاشێ، سپیندارێ، گردی کون، گوزێ، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، شێلازێ، بازێ، بێشیلی، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و گردی بەهار بە چەکی قورس و هاوەن بۆردوومان کران.
وەڵامدانەوەی هێزەکانمان؛
٣٠ـی ئایار لە کاتژمێر ٠٨:١٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە تەکنیک ئامانجێک کە لە پێگەی هێرشکردندا بوو بە ئامانج گیرا و گورز لە ئۆتۆمبیلێک درا کە سیستەمی ڕاداری لەسەر جێگیرکرابوو.
٣٠ـی ئایار لە کاتژمێر ١١:٢٠ و ١٣:٤٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە تەکنیک ئامانجێک کە لە پێگەی هێرشکردندا بوو بە ئامانج گیرا و کۆنتێنەرێک، خێمەیەک لەناوبران، داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا.
٣١ـی ئایار لە کاتژمێر ٠٨:٤٠ و ١٣:٣٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تەکنیک گورز لە هێزەکانی دووژمن درا کە لەهێرشکردەنەسەر تونێلەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیدا بوون، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا و ٢ داگیرکەری دیکەش بریندار بوو.
٣١ـی ئایار لە کاتژمێر ١٤:٠٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی درۆنێک تێکشکێندرا کە بە ئامانجی هێرشکردنەسەر تونێلەکانمان ڕەوانەکرابوو.
١ـی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٦:٤٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە تەکنیک ئامانجێک کە لە پێگەی هێرشکرندا بوو بە ئامانج گیرا و کۆنتێنەرێک لەناوبردرا، وە داگیرکەرێکیش بە سزا گەیاندرا.
١ـی حوزەیران لە کاتژمێر ١٤:٣٦دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، دووژمن لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە ئامانج هاندان و ترساندن بانگەوازی کرد و بە چەکی قورس وەڵامی هەوڵەکانی دووژمن درایەوە.
٢ـی حوزەیران لە کاتژمێر ١٣:٠٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە تەکنیک ئامانجێک کە لە پێگەی هێرشکردندا بوو بە ئامانج گیرا و گورز لە خێمەیەک درا.
٤ـی حوزەیران لە ١٨:٤٥دا لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشلی بە تەکنیک گورز لە حەفارەیەک درا و تێکشكێندرا کە لە درووستکردنی ڕێگەی داگیرکارییدا بوو."