یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک (DAKB) لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دژی فەرمانی دەستگیرکردن کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە بە تۆمەتی "تیرۆر" لە دژی هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵەی عەلەوییەکانی ئەوروپا (AABK) و خاوەنی گۆڤاری دەنگێ عەلەوییەکان، نەڤین کامیلاگائۆغڵو، دەرکراوە کاردانەوەی نیشاندا.
یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک ڕایگەیاند کە ئەم دۆسیەیە نەک هەر درێژەپێدەری فشارە سیستماتیکەکان دژی هەر تاکێکە، بەڵکو دژی باوەڕی عەلەوییەکان، مافی ئازادی و نوێنەرایەتیانە و ڕایگەیاند: "چەندین سەدەیە هەوڵی سەرکوتکردنی عەلەوییەکان دەدەن، بەڵام هەرگیز تەسلیم نەبوونە. نەڤین کامیلاگائۆغڵو یەکێکە لە پێشەنگەکانی ئەم بەرخۆدانەیە."
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دادگاییکردنی نایاسایی دەکەن و پەیامی "ئێمە پشتیوانی لە نەڤین کامیلاگائۆغڵو دەکەین" بڵاو کرایەوە.